سنور ميديا
1751 جار بینراوە 28/1/2019 06:59 PM

پارتى ڕه‌شبگيرى دژى گۆڕان ده‌ستپێكرد



سنور ميديا

بەهۆی ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندان دژی بوونی سوپای توركیا و بۆردومانەكانی خاكی هەرێم، لە پارێزگای دهۆك لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ژمارەیەك چالاكوان و هەڵسوڕاوی‌ گۆڕان دەستگیركران، كە ئەندامێكی‌ جڤاتی‌ نیشتمانیی ئەو بزوتنەوەیەشی‌ تێدایە.

 

بەپێی هەواڵی هەریەكە لە كەناڵی (كەی ئێن ئێن) و ماڵپەڕی (سبەی)ی بزوتنەوەی گۆڕان، ئێوارەی‌ ئەمڕۆ دوو شەممە 28-1-2019 بڕیاربوو گردبونەوەیەك ئەنجامبدرێت لەناو بازاڕی‌ دهۆك بۆ پشتیوانی‌ لە خۆپیشاندانی‌ خەڵكی‌ شیلادزێ و دژ بە بۆردومانی‌ ناوچە سنورییەكانی‌ هەرێم لەلایەن توركیاوە، بەڵام پێش دەستپێكردنی‌ چالاكییەكە، سەرجەم ڕێكخەرانی‌ گردبوونەوەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون و بەو هۆیەشەوە چالاكییەكە ئەنجام نەدرا.

 

هەر بەپێی هەواڵی میدیای گۆڕان، لەناو ئەوانەی،‌ كە بەنیاز بوون بەشداری بكەن لەو گردبوونەوەیەدا، ژمارەیەك هەڵسوڕاوی‌ گۆڕان هەن، كە بریتین لە حەجی‌ ڕێكانی،‌ ئەندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ و كاوار حەسەن و زێرەڤان ئادەم و عوسمان ئەحمەد و وەلید عەبدوڵا، هەڵسوڕاوانی‌ مەكۆی‌ دهۆك-ی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان.

 

بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا ژمارەی دەستگیركراوەكان لە دهۆك گەیشتۆتە 20 كەس و چەند چالاكوانێكی كۆمەڵگەی مەندەنی-ش لەنێو دەستگیركراوەكاندان.

 

ڕۆژی شەممە، هاولاتیانی شیلادزێ‌ بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بۆردومانەكانی توركیا و شەهید بوونی چوار هاوڵاتی ناوچەكە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دوای تەقەی هێزەكانی توركیا و شەهید بوونی 2 گەنج و برینداربوونی 10 كەس خۆپیشاندەران چوونە سەر بارەگاكانی توركیا و ئاگریان لەو بارەگایانە بەردا و چەند تانك و زرێپۆشێك-یان سووتاند و .

 

دوابەدوای ئەو ڕووداوانە فڕۆكەی جەنگی توركیا هاتە ئاسمانی ناوچەكە و بەرپرسانی توركیا "پەكەكە"یان بە هاندانی ئەو ڕووداوە تۆمەتبار كرد و حكومەتی عیراق-یش بە توندی ناڕەزایی لە شەهید كردنی هاوڵاتیانی هەرێم دەربڕی و حكومەتی هەرێم-یش سەرەڕای هاوخەمی بۆ كەسوكاری شەهیدەكان، ڕایگەیاند، كە "دەستی ئاژاوەگێڕی" لەپشت خۆپیشاندانەكە هەبووە و "هەڕەشەی سزادانی" لێ‌ كردن.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure