فوئاد حوسێن
612 جار بینراوە 28/1/2019 06:53 PM

فوئاد حوسێن لەبارەی ناردنی سێ‌ موچە لەبەغداوە بۆ هەرێم روونكردنەوە دەدات



سنور ميديا

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، لەبارەی دەنگۆكانی ناردنی سێ‌ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونكردنەوەیداو رایگەیاند، ئەو بابەتە هێشتا یەكلانەبووەتەوە.

 

فوئاد حوسێن لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، پرسی ناردنی سێ‌ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، لەقۆناغی گفتوگۆیەو هیچ شتێك لەو بارەوە یەكلانەبووەتەوە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی رێككەوتنی هەولێرو بەغدا، دەبێت مانگانە حكومەتی عێراق 317 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، كە موچەی سێ‌ مانگی رابردووی ساڵی رابردووی نەناردووە.



فوئاد حوسێن، لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 رایگەیاند، ئێستا چاوەڕێی رێكارەكانن بۆ ئەوەی بودجەكە ببێتە یاسای تەواو وەزارەتی داراییش جێبەجێی بەندو مادەكانی بكات.

 

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی عێراقی پەسەندكرد، كە لەپرۆژەكەدا پشكی هەرێمی كوردستان بە 12.67% جێگیركراوەو فوئاد حوسێن لەو بارەشەوە رایگەیاند، كە ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا لەبارەی بودجەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure