سنور ميديا
116 جار بینراوە 28/1/2019 06:49 PM

ئوسترالیا حەوت كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە كۆچبەرانەوە دەستگیر دەكات



سنور ميديا

هێزەكانی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا دەستگیركردنی حەوت ئەندامی خانەوادەیەكی بەڕەگەز مالیزی ڕاگەیاند كە هەوڵی قۆرغكردنی كۆچبەرانی كرێكاری بیانیان داوە لە ئوسترالیا.


ئاژانسی نیوز ئاسیا ئاشكرایكرد ئەو حەوت كەسە لە ناوچەی ( ئەنكەتێل)ی باشوری شاری پێرسی ئوسترالیا لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیر كراون و یەكێكیشیان وەك كۆچبەرێكی نایاسایی لە ئوسترالیا ماوەتەوە و گومان دەكرێت كە تێوەگلابێت لە مامەڵەكردن بەو كۆچبەرە نایاساییانەوە كە لە كەرتی كشتوكاڵی ئوسترالیادا كار دەكەن.


جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ، لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە مامەڵە بە كرێكارانی بیانییەوە دەكەن لەو ووڵاتە، ئوسترالیا بەردەوامە لە پیادەكردنی سیاسەتێكی توند لەدژی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ و هەر كەسێك بیەوێت بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات، دەستگیر دەكرێت و ڕەوانەی ئەو ووڵاتە دەكرێتەوە كە هەوڵی داوە لێوەی بچێت بۆ ئوسترالیا.


سەرچاوە : چەناڵ نیوز ئاسیا

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure