سنور ميديا
94 جار بینراوە 28/1/2019 06:46 PM

مالیزیا هه‌وڵێكى به‌ قاچاخبردنى كۆچبه‌ران پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌



سنور ميديا

پۆلیسى مالیزیا هه‌وڵێكى به‌ قاچاخبردنى 34 كۆچبه‌ر له‌و ووڵاته‌وه‌ بۆ ئوسترالیا و نیوزله‌ندا پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌.


میدیاكانى مالیزیا له‌زارى به‌رپرسێكى باڵاى پۆلیسى ئه‌و ووڵاته‌وه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ پێش گه‌شته‌كه‌یان كه‌ بڕیار بووه‌ به‌ به‌له‌مێكى قاچاخ ڕوو له‌ ئوسترالیا و نیوله‌ندا بكه‌ن، له‌ به‌نده‌رى كلانگى ڕۆژئاواى كه‌ناراوه‌كانى مالیزیا ده‌ستگیر كراون.


هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌شدا كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكى و هیندى بوون، سێ كه‌سى تریش ده‌ستگیر كراون كه‌ به‌شێك بوون له‌ بانده‌ قاچاخچیه‌كانى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌.


له‌و باره‌یه‌وه‌، وه‌زیرى ناوخۆى ئوسترالیا پیته‌ر داتن، ستایشى ده‌سه‌ڵاتدارانى مالیزیا ده‌كات بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ و ڕایگه‌یاند پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ى قاچاخچییه‌كان به‌هاى پشتگیریه‌كى به‌هێز نیشان ده‌دات له‌لایه‌ن ووڵاتانى هاوپه‌یمان و دۆستى ئوسترالیاوه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌گژداچوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ سنورى ووڵاتان ده‌به‌زێنن.


سه‌رچاوه‌ : ئاژانسى هه‌واڵى بێرناماى مالیزیى

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure