قوباد تاڵەبانی
201 جار بینراوە 28/1/2019 06:15 PM

قوباد تاڵه‌بانی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانی فازڵ میرانی ده‌دات



سنور ميديا 

قوباد تاڵه‌بانی، له‌سه‌ر وته‌كانی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "بەندە کەسێکی کوردستانیم و کوڕی‌ رابەرو دامەزرێنەری‌ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مام جەلال تاڵەبانیم ‌و نیوەم هی‌ هیچ حزبێکی تر نییە و موڵکی‌ کەسیتر نیم".

 

ئه‌مرۆِ دووشه‌ممه‌ 28ی كانوونی دووه‌می 2019، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئێمه‌ و یه‌كێتی هاوبه‌شین، قوباد نیوه‌ی هی یه‌كێتیه‌ نیوه‌ی هی ئێمه‌یه‌، نێچیرڤان بارزانی نیوه‌ی هی پارتیه‌ نیوه‌كه‌ی تری هی هه‌موو كورده‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شێكی بێ كێشه‌مان هه‌بێت، یه‌كێتیش هه‌روا مافی خۆیه‌تی به‌دوای هاوبه‌شێكی بێ كێشه‌دا بگه‌ڕێت".

 

دوای دیمانه‌كه‌ نووسینگەی رۆژنامەوانیی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە چاوپێكەوتنێكی فازڵ میرانی، لە بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا، روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.

 

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: "بە داخەوە لە چاوپێكەوتنی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ دەنگی ئەمریكا/ بەشی كوردی، وا هاتووە كە وتراوە جەنابی نێچیرڤان بارزانی نیوەی هیی پارتییە و نیوەی هیی كوردە، بەڵام كاك قوباد تاڵەبانی نیوەی هیی یەكێتییە و نیوەی هیی پارتییە".

 

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، هەروەها ئاماژەیشی داوە: "لە راستیدا مەبەستی كاك فازڵ میرانی ئەوە بووە كە هەردوو تەنیا هیی حزبەكانی خۆیان نین، بەڵكو هیی كورد و كوردستانن، بۆ ئەوەی ناحەزان بە هەڵە تەفسیری نەكەن، بە پێویستمان زانی ئەو راستكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە".

 

لای خۆیه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدارایگه‌یاند: "لە دیمانەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا سکرتێری‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان، هەندێک بۆچوون و قسەو باسی‌ لەسەر ئێمە خستوه‌تەڕوو، لەگەڵ رێزماندا بۆ کاک فازڵ میرانی‌، ئەم روونکردنەوەیەمان بەپێویست زانی".

 

ده‌شڵێت: "بەندە کەسێکی کوردستانیم و کوڕی‌ رابەرو دامەزرێنەری‌ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مام جەلال تاڵەبانیم ‌و نیوەم هی‌ هیچ حزبێکی تر نییە و موڵکی‌ کەسیتر نیم، تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیم‌ و هەرگیز نە پارتی بووم‌ و نە دەبم".

 

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه‌: "ئەو هاوئاهەنگی‌ و پەیوەندییە باشەشی‌ لەگەڵ هەڤاڵانی‌ پارتیدا هەمبوە لە چوار ساڵی‌ رابردووی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، لەسۆنگەی‌ پەرۆشی‌ و دڵسۆزی بووە بۆ فەراهەمکردنی‌ ئارامی‌ و برەودان بە کاری‌ پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی‌ خەڵکی‌ کوردستان و تێپەڕاندنی‌ گرژییەکانی‌ رابردوو، بۆیە هیچ شیاو نییە خراپ کەڵکی‌ لێوەربگیرێت و بەلاڕێدا ببرێت و هەوڵ بدرێت بۆ ئامانجی تر بەکاربهێنرێت".

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "من شەرەفی ئەوەم پێبڕدرا سەرۆکی‌ لیستی‌ یەکێتیی‌ نیشتمانیی‌ بم لە هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان، هەر پۆست و پلەو پایەیەکیش وەربگرم لەقۆناغی‌ داهاتوودا لەسەر داواو پێشنیازو بڕیاری‌ تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت نەک هیچ کەس‌ و لایەنێکی تر".

 

ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "هیچ کات لەناو یەکێتی‌ کێشە لەسەر پۆست و پێگەی‌ داهاتوی‌ (قوباد تاڵەبانی‌) نەبووەو نییە، ئەگەر هەر گفتوگۆ و را گۆڕینەوەیەکیش لەسەر شێوازی‌ بەشداریکردنی‌ یەکێتی‌ لەکابینەی‌ نوێی‌ حکومەتی‌ هەرێم هەبێت، بابەتێکی‌ ناوخۆیی حزبییە و هیچ بوارێکی‌ تیادا نییە بۆ ئەوەی‌ لایەنیتر قسەی‌ تیادا بکەن و ئەو بابەتانە لەچوارچێوەی‌ سەرکردایەتی‌ و بنکەی‌ جەماوەریی یەکێتی‌ یەکلایی دەکرێنەوەو بڕیاری‌ پێویستیان لەبارەیەوە وەردەگیرێت وەک چۆن لەپێشتریش هەر وا کراوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure