گۆڕان
313 جار بینراوە 28/1/2019 06:09 PM

ئه‌ندامێكى جڤاتى گۆڕان : پێویسته‌ به‌گیانێكى خه‌مخۆرانه‌وه‌ هاوكارى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت بكه‌ین



سنور ميديا 

ئەندامێكى جڤاتی نیشتمانی گۆران رایدەگەیەنێت, هەر لایەنێك كێشە بۆ كابینەی نوێی حكومەت دروست بكات زەرەر دەكات، به‌پێویستىیشى ده‌زانێت بەگیانێکی خەمخۆرانەوە ھاوکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

نه‌سره‌دین مه‌حمود ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ سایتى باسنیوزى ڕاگه‌یاندوه‌ " پێویستە ئێمە بەگیانێکی خەمخۆرانەوە ھاوکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین، بۆ ئەوەی ھان بدرێن بەشێوازێکی باشتر خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەن"

 

ئه‌ندامه‌كه‌ى جڤاتى گۆڕان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ " رەنگە درەنگ كەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت پەیوەندی بە ناكۆكی لایەنە كانەوە هەبێت، پێشی وایە هەر لایەنێك بەشداری لەپرۆسەی هەڵبژاردن كردبێت یاخود نا پێویستە خەمی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی هەبێت نەك ئەوەی كێشە بۆ سەرۆكی كابینەكە یان كابینەكە دروست بكات".


نه‌سره‌دین مه‌حمود ئاشكراشى كردوه‌ , جێگری سەرۆكی حكومەت‌و چەند وەزارەتێكی خزمەتگوزاری تر بە شایستەی خۆیان دەزانن.


به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى سنور میدیا زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌نێو گۆڕانه‌وه‌ به‌نیازى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى حكومین له‌كابینه‌ى داهاتودا به‌رپرسیارێتى حزبیان هه‌یه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure