عوسمان حاجى مه‌حمود
3224 جار بینراوە 27/1/2019 11:48 PM

یه‌كیتى و پارتى له‌چاره‌سه‌ر كردنى پرسیى كه‌ركوك نزیكده‌بنه‌وه‌ عوسمانى حاجى مه‌حمودیش وه‌ك كلیلى چاره‌سه‌ر باس ده‌كرێت



سنور ميديا 

یه‌كێتى و پارتى بۆ دانانى پارێزگارێك بۆ شارى كه‌ركوك له‌ڕێكه‌وتن نزیك ده‌بنه‌وه‌, هه‌ردو حزب عوسمانى حاجى مه‌حمودیان وه‌كو سه‌كرده‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و پۆسته‌ پێى باشه‌.


به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌كى سایتى په‌ره‌گراف, یه‌كێتى و پارتى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى پرسى كه‌ركوك هه‌وڵه‌كانیان چرَكردۆته‌وه‌ وڕۆژى سێ شه‌ممه‌ش له‌كۆبونه‌وه‌ى داهاتویاندا بڕیاره‌ هه‌نگاوه‌ كرداره‌كیه‌كانیان ده‌سپێبكات.


سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌, یه‌كێتى گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى به‌بێ پارتى ناتوانێت كێشه‌ى دانانى پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت كاندیدێك دیارى بكات پارتى گرفتى بۆ دروست نه‌كات.


هه‌ر به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌, پارتى و یه‌كێتى بۆ دانانى پارێزگارێك بۆ شاره‌كه‌ باسى عوسمانى حاجى مه‌حمود ده‌كرێت و ئه‌ویان پێى باشه‌ و ئه‌و داوایه‌ش به‌ناوبراو كه‌ ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌ گه‌یه‌نراوه‌ به‌ڵام نازانرێت وه‌ڵامى ناوبراو له‌ ئێستادا بۆ ئه‌و مه‌یله‌ى پارتى و یه‌كێتى چى ده‌بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure