يه‌كێتى وپارتى |
1472 جار بینراوە |
26/1/2019 08:05 AM |
|
سنور ميديا نزيك بوونه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات
سنور میدیا
گۆِران به‌ره‌ى خه‌ڵكى دۆڕاند‌و یه‌كێتى وپارتى به‌ته‌نهاش حكومه‌ت پێكده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت كه‌ى نه‌یوست ناوى ئاشكرا بكریت به سنور میدیا ڕاگه‌یاند له پاش دوایه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پارتى و یه‌كێتى له‌هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌ته‌واوى له ڕێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه و هه‌نگاوه‌كانیش ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئاشكراشى كرد "له ئێستا له‌ڕێگه‌ى چه‌ند لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت كه كه‌سانى متمانه پێكراوى هه‌ردو حزب له ناوه‌ندى باڵاى یه‌كێتى و پارتیه‌وه به‌وردى سه‌رقاڵى دابه‌شكردنى پۆستهكانن ته‌نها له‌نێوان خۆیاندا"
سه‌رچاوه‌كه‌ى سنور میدیا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد , حزبه‌كانى تر به‌تایبه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ڕێكهوتنهن و دۆخى تازه‌ى ئه‌و دو حزبه‌ش به‌ره‌و ڕێكه‌وتنێكى ستراتیژى تر ده‌ڕوات.
بزتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌فه‌رمى و له‌سه‌ر زارى به‌رپرسه باڵاكانیه‌وه بڕیارى به‌شدارى كردنى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى داوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ پارتیدا ئه‌نجامداوه و بانگه‌شه‌ى دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى باش له‌ئاینده‌دا ده‌كه‌ن و به‌نیازن له‌و حكومهتهشدا چه‌ند وه‌زاره‌ت و پۆستێكى باڵاى تر وه‌ربگرن .