.
298 جار بینراوە 25/1/2019 04:47 PM

سوودی‌ خواردنی لیمۆ له‌ وه‌رزی زستاندا



 

لیمۆ له‌توانایدایه‌ به‌رگری له‌شی مرۆڤ به‌هێز بكات هه‌روه‌ها له‌سه‌رمابوون و ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی زستانیش ڕزگاربكات، به‌وه‌ ناسراوه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ ڤیتامین «C» و دژه‌ ئۆكسانی تێدایه‌.


له‌ گرنگترین سوده‌كانیشی:


-به‌رگری له‌شی مرۆڤ زیادده‌كات، لیمۆ ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ ڤیتامین «C» تێدایه‌ توانای زیاتر به‌كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌به‌خشێت كه‌ ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشیه‌ باوه‌كانی وه‌ك سه‌رمابوون و ئه‌نفلۆنزا ببێته‌وه‌.


-ده‌تواندرێت له‌چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی پێست سودی لێوه‌ربگیرێت.


-له‌نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ده‌م ده‌تواندرێت به‌كاربهێندرێت.


-لیمۆ یارمه‌تی دابه‌زانی كێشی له‌ش ده‌دات، ئه‌ویش له‌ ڕێگای تێكه‌ڵكردنی ئاوی گه‌رم و هه‌نگوین و شه‌ربه‌تی لیمۆوه‌.


-زۆر به‌باشی خوێن له‌ژه‌هر پاكده‌كاته‌وه‌ هه‌روه‌ها ده‌شتواندرێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك كۆلێرا و مه‌لاریا به‌كاربهێندرێت.


-كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌‌و شانه‌كانی له‌ش ده‌كات، ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیریش دواده‌خات.


-ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ده‌توانن شه‌ربه‌تی لیمۆ بۆ دابه‌زانی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان بخۆنه‌وه‌.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure