سنور ميديا
117 جار بینراوە 25/1/2019 12:36 PM

په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ ئازاد كرا



سنور ميديا 

له‌یلا گوڤه‌ن، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌، كه‌ 79 رۆژه‌ له‌ زیندانی دیاربه‌كر مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و نزیكه‌ی‌ یه‌ك ساڵیشه‌ ده‌ستگیركراوه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیاوه‌ ئازاد كرا.

 

سه‌ردار په‌له‌بی، پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاند، ره‌وشی ته‌ندروستی له‌یلا گه‌ڤه‌ن له‌ زیندانی دیاربه‌كر له‌ ئاستێكی مه‌ترسیداردایه‌ و ناتوانێت بجوڵێت و ته‌نانه‌ت ئاویش بخواته‌وه‌.

 

پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن وتیشی‌: "دۆسیه‌ی له‌یلا گوڤه‌ن سیاسییه‌ نه‌ك یاسایی، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانیش ته‌نیا لێدوانێكی له‌باره‌ی ره‌وشی عه‌فرین داوه‌ و ئه‌مه‌ش هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆ گرتن و سزادانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌".

 

له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ 79 رۆژه‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ زیندانی دیاربه‌كر مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی‌ دادگا كرا به‌ مه‌به‌ستی‌ بڕیاردان له‌ باره‌ی‌ دۆسییه‌كه‌ی‌.

 

له‌ دادگادا، دادوه‌ری‌ دۆسییه‌كه‌ بڕیاریدا ده‌ستبه‌جێ له‌یلا گۆڤه‌ن ئازاد بكرێت.

 

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌ هۆی‌ خراپی‌ ره‌وشی‌ ته‌ندرووستییه‌وه‌، راسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure