بوجه‌
1591 جار بینراوە 25/1/2019 12:10 PM

لەسەر پاشەكەوتنی موچە هۆشداری توند دەدرێتە بەرپرسانی هەرێم



سنور ميديا 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو پارەیەی بەغداد دەینێرێت لەگەڵ داهاتی فرۆشتنی نەوت كۆبكرێتەوە دەتوانرێت نەك موچەی بێ پاشەكەوت پێبدرێت، بەڵكو هەموو موچە فەوتاوەكانیش بدرێتەوە و لەوبارەیەشەوە هۆشداری دەدات.

 

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی 2019 و پشكی هەرێم تێیدا، بەدەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندوە، ئەگەر حكومەتی عیراق پابەندبوو بە جێ بەجێ كردنی یاسای بودجە بەڵام حكومەتی هەرێم هەر بەردەوام بوو لەپێدانی موچە بەپاشەكەوتەوە ئەوا جگە لەوەی داوادەكەین حكومەتی عیراق خۆی ڕاستەوخۆ موچە بداتە فەرمانبەران، داواش دەكەین حكومەتی عیراق فرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسانی هەرێم دەربكات لەسەر خواردنی پارەی فەرمانبەران و پارەی داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت كە سەرەڕای ئەوەش هێشتا موچە بەپاشەكەوتكراوی بداتە فەرمانبەران.

 

غالب محەمەد ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستكردنی ئەو 250هەزار بەرمیل نەوتە ئەوە لەیەك ساڵدا بەغداد 10 تریلیۆن دینار دەنێرێت بۆ هەرێم و دەشڵێت" حەزدەكەم شتێك ڕوون بكەمەوە، حكومەتی هەرێم یەك دانیشتنی لەگەڵ نەكردوین بزانێت بودجە دەنێردرێت یاخود نا، هەر بەلایەوە گرنگ نیە بودجە بنێردرێت یاخود نا بۆ ئەو تاكە شتێك گرنگ بێت ئەوەیە نەوت ڕادەستی حكومەتی عیراق نەكات".

 

وتوشیەتی"كێشەكە ئەوەیە وەزیری دارایی و بەرپرسەكانی حكومەتی هەرێم فەرمانبەرێكی بێ بەرنامە و ستراتیژن، ئەگەرنا ئەو پارەیەی وا بڕیارە لەبەغدادەوە بێت نزیكی 600ملیارە وە داهاتی ناوخۆی خۆی هەیە هەرێم جگە لە پارەی فرۆشتنی نەوت كە بەقسەی بەرپرسانی هەرێم خۆیان ڕۆژانە(420)هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشن، خۆ ئەگەر هەموو ئەوانە كۆبكرێتەوە دەتوانرێت نەك موچە بێ پاشەكەوت بدەن بەڵكو هەموو موچە فەوتاوەكانیش بدەنەوە بەڵام بەرپرسانی هەرێم نەك هەر فەرمانبەرن بەڵكو گەندەڵیشن."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure