يه‌كێتى
2249 جار بینراوە 25/1/2019 07:08 AM

پارتى بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى باڤڵ تاڵه‌بانى بێ فه‌رمانى دادوه‌ر به‌رپرسێكى يه‌كێتى ده‌ستگير كرد



سنور ميديا 

هێزێكی ئەمنی لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاكرێ هەڵیان كوتایە سەر بارەگای كۆمیتەی دینارتەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌و بەرپرسی ئەو كۆمیتەیان دەستگیركرد.

 

سەرچاوەیەك لەمەڵبەندی ئاكرێی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ميديايى گۆڕانى راگەیاندوه‌: ئەو هێزەی پارتی بەبێ فەرمانی دادوەر و بەبێ ئاشكراكردنی هۆكارەكەی ئەو بەرپرسەی یەكێتیان دەستگیركردوەو ناشزانرێت بۆ چ شوێنێك بردویانە.

 

وتیشی، پێشتر ئاسایشی پارتی لە ئاكرێ چەند جارێك ناوبراویان بانگ كردوەو تۆمەتی ئەوەیان داوەتە پاڵی گوایە هاوكاری پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكە دەكات.

 

ئەوەش لە كاتێكدایە لە رۆژی رابردودا، بافڵ تاڵەبانی، كوڕی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە كۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی حزبەكەی رایگەیاند، رێگە نادەن لەمەودوا هیچ كادیر‌و ئەندامێكی یەكێتی دەستگیر بكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure