سنور ميديا
380 جار بینراوە 25/1/2019 12:01 AM

هه‌ڵوێستێكى گه‌وره‌ له‌جيهان بۆ پاڵپشتى ئۆجه‌لان ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا

٥٠ براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، نامەیەکی هاوبەشیان بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نارد.

 

نامەکە ئەمڕۆ پێنج‌شەممە بە ناوی ئادۆلفۆ پیرێز ئەسکیوڤێل بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان نێردراوە کە خۆی لە ساڵی ١٩٨٠ دا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وەرگرتووە و هەروەها ٥٠ کەسایەتی کە خەڵاتی نۆبڵیان لە بواری جۆراجۆردا وەرگرتووە نامەکەیان واژۆ کردووە.

 

نامەی ئەو ٥٠ براوەیەی خاوەنی خەڵایی نۆبڵ نێردراوە و بۆ بەڕێوەبەرانی چوار ڕێکخراو کە بریتین لە "تۆربیون جاگلاند سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئەوروپا، فیدریکا مۆگرینی نوێنەری باڵای سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، میرۆسلاڤ لاجاک سەرۆکی کاتیی ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ئەوروپا، ڕێگیت بریلات سکرتێری کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی ئەنجوومەنی ئەوروپا".

 

ئادۆلفۆ پیرێز ئەسکیوڤێل لەبارەی نامەکەوە ڕایگەیاندوە "بۆ ئەوەی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە کۆتایی پێبهێنرێت، لەیلا گوڤەن و کەسانیتر لە چالاکیی مانگرتندان تاوکو گوشار لە حکومەتی تورکیا بکەن، بۆ من جێگای شانازییە کە نیگەرانیی ٥٠ براوە و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لەبارەی دۆخی تەندروستیی لەیلا گوڤەن و مانگرتووەکانی ترەوە بخەمەڕوو".

 

ئەسکیوڤێل دوای وتەکانی بانگەوازی ٥٠ براوە و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەداوە "براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ داوایان لە ئەنجوومەنی ئەوروپا، یەکێتیی ئەوروپا، ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ئەوروپا و سی پی تی (CPT) کردووە، کە بۆ کۆتایهاتن بە نکۆڵیکردن و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر.


لە نامەکەدا هاتووە "حکومەتی تورک وەک حکومەتەکانی دیکەی دونیا ناچارە ژیان و کەرامەتی کەسە زیندانیکراوەکان بە مسۆگەرکراوی بپارێزێت و دابینیان بکات".

 

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ داوایانکردوە "گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی سیاسی لە تورکیا کۆتایی پێبهێنرێت" هەروەها ئەوەشیان وتوە "ئێمە، براوەکانی خەڵاتە جۆراجۆرەکانی نۆبڵ ئەو نامەیە واژۆ دەکەین و داوا لە حکومەتی تورک و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین، کە لەم چرکەساتەدا بۆ کۆتایهاتن بە سەپاندنی گۆشەگیریی ژووری تاکە کەسی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی سیاسی لە تورکیادا، داوا دەکەین کە بە خێرایی ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر، لەگەڵ ئەو بانگەوازەدا، ئێمە پشتیوانی لە لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری کورد دەکەین، کە لە زیندانی ئامەد لەگەڵ سەدان چالاکوان و زیندانییدا لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندان بۆ هەمان داوا (نەهێشتنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان) و ژیانیان لە مەترسیدایە".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure