سنور ميديا
204 جار بینراوە 24/1/2019 11:45 PM

پشكی هەرێم لە سەدا 20ی بودجەی 2019ی تێپەڕاند



سنور ميديا 

پەرلەمانتارێكی رەوتی حیكمە رایدەگەیەنێت، پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2019 ی عێراق زیاترە لەسەدا 20 و زیاتر لەمافی خۆیان پێدراوە.


عەلی بەديری، پەرلەمانتاری رەوتی حیكمەی نیشتیمانی كە عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بەشێك لەپارێزگاكان و خانەوادەی شەهیدان مافیان خوراوە، كەچی هەرێمی كوردستان پشكی لەمافی خۆی زیاتری پێدراوە.



ئاماژەی بەوەشكردووە، پشكی هەرێمی كوردستان و هەروەها بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە زیاترە لەسەدا 20 ی بودجەی گشتی عێراق".



ئەوەشی خستۆتەڕوو، پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاست هەمیشە قوربانی بوونە و داهاتیان براوە و بەشەكەی دیكەی پێ ژیاوە و خێرەكەی بۆپارێزگاكانی دیكە رۆیشتووە.




قسەكانی ئەو پەرلەمانتارەی رەوتی حیكمە لەكاتێكدایە، درەنگانی شەوی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراقی پەسەندكرد و بەپێی پرۆژەیاساكەش عێراق پابەنددەكات بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە جگەلەسەدا 12.67 بەشی خۆی لەبودجەی عێراقدا.



هەروەها بەوتەی پەرلەمانتارانیش ئەگەر بێت وهەرێمی كوردستان پابەند نەبێت بەرادەستكردنی نەوت بە بەغداد ئەوا حكومەتی ناوەندی مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكات.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure