شهرڤانان |
156 جار بینراوە |
24/1/2019 11:40 PM |
|
داستانى نوێى شهرڤانان ڕاگهيهنرا
سنور ميديا
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاند، کە لە عەزاز و عەفرین دوو چالاکییان ئەنجام داوە، لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک و سێ چەتەی سەربە تورکیا کوژراون.
ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، دەربارەی دوایین چالاکییان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە:"شەڕڤانانی ئێمە لە عەفرین بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لەو چوارچێوەیەدا لە ناوچەی شێرئاوای عەفرین و هەروەها لە عەزاز، لەدژی داگیرکەران دوو چالاکیی کاریگەریان ئەنجامداوە".
دەربارەی چالاکییەکان وەها ڕوونکراوەتەوە:"لە ٢٠ی ئەم مانگەدا شەڕڤانانی ئێمە لە گوندی باسل-ی ناوچەی شێراوای عەفرین، چالاکییەکی نیشانگیریان لە دژی سەربازێکی سوپای تورک ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ئەو سەربازە کوژرا".
هەروەها هاتووە:"لە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، شەڕڤانانی ئێمە لە گوندی عەبلا-ی عەزاز لە باکوری حەلەب لە دژی مۆڵگەیەکی چەتەکانی سەربە تورکیا چالاکیەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ چەتە کوژران و چەتەیکی دیکە برینداربوون، کە یەکێک لە کوژراوەکان بەرپرسی خاڵی کۆنترۆڵی ناوچەی ئەختەرین-ی حەلەبە، هەروەها مۆڵگەی چەتەکان و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندران".