سنور ميديا |
434 جار بینراوە |
24/1/2019 11:22 PM |
|
ناكۆكى روسياو توركيا له‌سه‌ر چاره‌نوسى كورده‌كان گه‌يشتووەته لووتكه
سنور ميديا
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمز ناكۆكى نێوان روسيا و توركيا له‌سه‌ر چاره‌نوسى كورده‌كان گه‌يشتۆته ئاستێکی جددی.
رۆژنامه‌ى -تايمز- له راپۆرتێكدا به‌ناونيشانى - به‌يه‌كدادانى روسى -توركى سه‌باره‌ت به چاره‌نوسى كورده‌كان، ئاماژه‌ى به‌وه كردوه "به‌يه‌كدادانه‌كه بۆته بابه‌تێكى واقيعى پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى روسيا ڤلادێمير پۆتين بيرۆكه‌ى دروست كردنى ناوچه‌يه‌كى ئارامى له باكورى سوريا به مه‌به‌ستى پاراستنى سنورى باشورى توركيا و دوور خستنه‌وه‌ى جه‌نگاوه‌ره كورده‌كات، ره‌تكرده‌وه".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى وتووە "ره‌تكردنه‌وه‌ى روسيا له ميانى سه‌ردانى كردنى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگاندا هات بۆ مۆسكۆ و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆنالد ترمپ پالشتى بيرۆكه‌كه‌ى كردبو له ژێر چاودێرى توركيادا، به‌ڵام بابه‌ته‌كه پێچه‌وانه بوه‌وه ئه‌مه‌ش له لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان و پۆتيندا ده‌ركه‌وت له پاش ديداره‌كه‌يان له مۆسكۆ".