مه‌سعود بارزانى
1779 جار بینراوە 24/1/2019 09:20 PM

مەسعود حەیدەر بووبە راوێژكاری بارزانی



سنور ميديا 

دوای ئەوەی لە ریزەكانی گۆڕان دەركرا میدیای پارتی پەرلەمانتارێكی پێشوی گۆران وەك راوێژكاری سەرۆكی پارتی دەناسێنێت.



مەسعود حەیدەر، ئەندامی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان، دوای ئەوەی لەلایەن بزوتنەوەكەوە دوورخرایەوە، رەتیكردەوە بوبێتە پارتی بەڵام ئەمڕۆ میدیای فەرمی پارتی وەك راوێژكاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ناساندی.

 

ئەو راوێژكارەی بارزانی، پێشتر لە 29ی ئایاری ساڵی رابردوو بە بڕیاری خانەی راپەڕاندن لە ریزەكانی بزوتنەوەكە دەركرا، بەهۆی پابەند نەبونی بە بەرنامەی بزوتنەوەكەوە.

 

ئەمڕۆ میدیای فەرمی پارتی وەك راوێژكار ناساندویەتی و لێدوانی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019وە لێوەرگرتووە و دەڵێت "ئەم پەسەندكردنەی بودجە، ڕەنگدانەوەی چەند فاكتەرێكە، یەكێكیان سەردانی جەنابی سەرۆك بارزانییە بۆ بەغدا و دروستكردنی لێكتێگەیشتنێكە لە نێوان ھەرێم و بەغدا".

 

ئەو ئەندامە دەركراوەی گۆڕان لەدوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی "مەرجەعی_كورد.. جەنابی سەرۆك بارزانی، خەمخۆری مافەكانی گەلی كوردستان. بە ئیرادەی گەورەوە بەرگری لە گەل و نیشتمان دەكەین و كار بۆ خۆشگوزەرانی میللەتەكەمان دەكەین. لە سەری بڵندەوە بۆ ناو ھۆڵی پەرلەمانی عێراق شان بەشانی خوشك و برایانمان لە فراكسیۆنە كوردستانێكان، بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی جەنابی سەرۆكی حكومەتی ھەرێم كاك نێچیرڤان بارزانی و جەنابی كاك مەسرور بارزانی".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure