مه‌لا به‌ختيار
1150 جار بینراوە 24/1/2019 09:11 PM

پاش ماوه‌يه‌ك بێ ده‌نگى مه‌لا به‌ختيار نوێ ترين هه‌ڵوێستى راگه‌ياند



سنور ميديا 

به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ رایگه‌یاند كه‌ ئیدی.. پاساو له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ما، كه‌ ده‌ستبه‌جێ‌، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌، به‌ كۆی سیسته‌می حوكمڕانی‌و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی‌و مشه‌خۆریدا بچێته‌وه‌و چاكسازی بنچینه‌یی له‌ حوكمڕانیدا بكات و چاره‌سه‌ری ستراتیژی ئابوری، به‌غداده‌.

 

مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ وتارێكیدا رایگه‌یاند كه‌ "فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان، به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی كوردایه‌تییان، داكۆكییان له‌ زیادكردنی بودجه‌ی كوردستان، له‌بواره‌كانی موچه‌و فه‌رمانبه‌ران‌و پێشمه‌رگه‌ كردو سه‌ره‌نجام، توانییان، یه‌كێك له‌ كێشه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداد، كه‌ ساڵه‌هایه‌، به‌ناكۆكی ماوه‌ته‌وه‌، چاره‌سه‌ر بكه‌ن".

 

مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش، هاوكاتی هه‌نگاوه‌ سیاسیه‌كانی تری دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، ده‌ریانخست چاره‌سه‌ری ستراتیژی ئابوری، به‌غداده‌".

 

مه‌لا به‌ختیار نووسیویه‌تی‌: "فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیش، له‌كاتی داڕمانی نرخی نه‌وت‌و، قه‌یرانی ئابوری جیهانی‌و، ناوچه‌ییداو به‌ناچاریی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا، مه‌ینیه‌تیه‌كی بێڕاده‌یان ته‌حه‌مول كردو ئه‌و پشوودرێژیه‌شیان، وه‌كو شانازییه‌كی به‌ره‌نگاری سه‌ختیه‌كانی ژیان‌و گوزه‌ران ده‌ژمێردرێ"‌.

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "هه‌رچه‌نده‌ ده‌شویسترا، ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌، به‌ رێگه‌ی ئاژاوه‌و سیاسه‌تی پۆپۆلیستی، حكومه‌تی هه‌رێم (سه‌ره‌ڕای هه‌ڵه‌كانیان) به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببرێ‌‌و كوردستان چه‌شنی لیبیاو یه‌مه‌ن لێبكرێ‌، به‌ڵام زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌مان، به‌ دركی نه‌ته‌وایه‌تییان، پشوودرێژییان هه‌ڵبژارد، نه‌ك بشێویی سیاسی‌و هه‌ڵدێری ده‌سه‌ڵاتدارێتی".

 

مه‌لا به‌ختیار باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ "هه‌شبون، دۆخی داراییان به‌ هه‌ل ده‌زانی بالوره‌ی دوو ئیداره‌یی لێبده‌ن‌و دڕكی هه‌لپه‌رستییان لێره‌و له‌وێ‌ بچه‌قێنن؛ كه‌میش نه‌بون ئه‌وانه‌ی خۆڵه‌مێشی موزایه‌ده‌یان به‌پاساوی به‌رگری له‌ یه‌كێتی ده‌پرژانده‌ چاوی به‌شێكی رای گشتی، تایبه‌تی نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین..".

 

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "به‌ڵام هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته‌ دوور له‌ ئه‌قڵانیه‌ته‌ی سیاسه‌ت، له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی ریالیستی شكستی خوارد".

 

به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ راشیگه‌یاند كه‌ "ئیدی.. پاساو له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمیش نه‌ما، كه‌ ده‌ستبه‌جێ‌، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌، به‌ كۆی سیسته‌می حوكمڕانی‌و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی‌و مشه‌خۆریدا بچێته‌وه‌و چاكسازی بنچینه‌یی له‌ حوكمڕانیدا بكات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure