سنور ميديا
355 جار بینراوە 24/1/2019 12:32 AM

پاره‌كه‌ی به‌غدا به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌



سنور ميديا

په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه‌ ئەگەر هەرێم نەوتیش نەدات بە بەغدا ئەوا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌یدات به‌ هه‌رێم "ئەوەندە باشە پێویستە یەکسەر پاشەکەوتی موچەی زۆرەملێ هەڵبوەشێنرێتەوە".

 

د.رێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیوه‌تی: "بەخۆشحاڵییەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توانیمان بەهەوڵی هەموان ماددەی (10) بڕگەی (ج) پەسەندبکەین..کەتیایدا ئەگەر هەرێم نەوتیش نەدات بە بەغدا ئەوا بەغدا پارەیەکی زۆر هەر دەنێرێت بۆ هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەران کە بڕەکەی ئەوەندە باشە پێویستە یەکسەر پاشەکەوتی موچەی زۆرەملێ هەڵبوەشێنرێتەوە.

 

ده‌شڵێت: ده‌كرێت بەرنامەیەکی خێرا دابنرێ لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ گەڕانەوەی پارەی پاشەکەوتکراو بەشێوەی قیست.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure