مه‌سعود بارزانى
780 جار بینراوە 23/1/2019 01:06 AM

تاڵه‌بانى .. مه‌سعود بارزانی‌ له‌توركه‌كان زیاتر رقی‌ له‌په‌كه‌كه‌یه‌



سنور ميديا

هه‌ریه‌ك له‌مه‌سعود بارزانی‌‌و جه‌لال تاڵه‌بانی‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وان پشتیوانیان له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ كردبێت بۆ سه‌ر سوپای‌ توركیا، به‌وته‌ی‌ تاڵه‌بانیش، بارزانی‌ نه‌ك هاوكاریی‌ په‌كه‌كه‌ی‌ نه‌كردوه‌ به‌ڵكو "له‌توركه‌كان زیاتر رقی‌ له‌په‌كه‌كه‌یه‌". هاوكات پۆلێنی‌ په‌كه‌كه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر دو باڵی‌ ئاشتیخواز‌و شه‌ڕخوازدا.

 

به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ نهێنی‌ ویكیلیكس، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی‌ كه‌ ئه‌وكات سه‌رۆكی‌ عێراق بوه‌و به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكی‌ له‌عێراق، تاڵه‌بانی‌ دێته‌سه‌ر باسی‌ په‌كه‌كه‌و ده‌ڵێت، "له‌ڕاستیدا دو لایه‌نی‌ په‌كه‌كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌ن. یه‌كێكیان پابه‌ندن به‌كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستیه‌وه‌ له‌توركیا. لایه‌نی‌ دوه‌م به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌دان، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانیان ده‌خوازن به‌ئارامی‌ بژین له‌مۆڵگه‌كانیاندا له‌عێراق تا ئه‌وكاته‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق مافی‌ په‌نابه‌ریان پێده‌به‌خشێت".


له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ بۆ ساڵی‌ 2005 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌و له‌لایه‌ن دیپلۆماتكاره‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ نوسراوه‌، سه‌باره‌ت به‌پشتیوانیكردنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ په‌كه‌كه‌، تاڵه‌بانی‌ ره‌تیكرده‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌بێت، به‌ڵام نیگه‌رانی‌ ده‌ربڕی‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ توركه‌كان تۆڵه‌ی‌ خۆیان بكه‌نه‌وه‌. هاوكات ئه‌مریكیه‌كان سه‌رسوڕمانی‌ خۆیان نیشانداوه‌ له‌هه‌ڵوێستی‌ تاڵه‌بانی‌‌و ده‌ڵێن "به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌یر تاڵه‌بانی‌ باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ مافی‌ خۆیانه‌".


هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ "له‌توركه‌كان زیاتر رقی‌ له‌په‌كه‌كه‌یه‌" به‌هۆی‌ ئه‌و زیانه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان به‌كوردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان گه‌یاندوه‌.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ بارزانی‌ باسی‌ له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌و هیچ زانیارییه‌كی‌ نیه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه‌‌و "پارتی‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌په‌كه‌كه‌وه‌ نیه‌". وتیشی‌ كه‌ "ئه‌وان ركابه‌ری ئایدۆلۆژی‌‌و سیاسیی یه‌كترن".

 

وه‌رگيراوه‌ له‌ سايتى ئاوێنه‌ 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure