سنور ميديا
760 جار بینراوە 22/1/2019 06:52 PM

پاشەكەوتی موچەى ئه‌م به‌شه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دەستكاری دەكرێت



سنور ميديا 

حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بەكەمكردنەوەی پاشكەوتی لیواكانی نەوت و گاز و هاوشێوەی هێزەكانی‌ ناوخۆی لێدەكرێت.


بەختیار بابان، بەرێوەبەری‌ گشتی‌ پۆلیسی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندیداوە لەسەركەمكردنەوەی‌ ڕێژەی‌ پاشەكەوتی هەردوو لیوای‌ یەك و دووی‌ نەوت و گازی‌ هەرێم، كەوا رێژەی‌ پاشەكەوتەكەیان كەمبكرێتەوە هاوشێوەی هێزەكانی تری ناوخۆی لێبكرێت.

 

ناوبراو لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: بڕیاری كەم كردنەوەكە لەگەڵ دابەشكردنی موچەی مانگی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، رێژەی پاشەكەوتی موچەكانیان لە 34٪ەوە كەم دەكرێتەوە بۆ لە 10٪ تاوەكو لە 30٪ بەپێی پلەكانیان.

 

ئەو كەمكردنەوەیە لە كاتێكدایە لە لەگەڵ دەستپێكردنی قەیرانی دارایی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەكانیان بڕێكی لێ پاشەكەوت كرا، هەردوو لیوای یەك و دووی نەوت و گاز نزیكەی 10 هەزار پۆلیس و ئەفسەر دەبن و سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمن، سەرجەمیان بەبێ جیاوازی پلەكانیان 34٪ی موچەكانیان پاشەكەوت دەكرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure