سنور ميديا
1637 جار بینراوە 18/1/2019 01:41 PM

شێره‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌فرین ده‌رچوون



سنور ميديا

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌سه‌ر پشكى گۆڕان داواى لێبوردن له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كات و ده‌شلێت ته‌زویر و گه‌نده‌ڵى بێ به‌ڵگه‌ بون و به‌فشارى سیاسى ئه‌و كارانه‌ى كردوون, میدیاكارێكى پێشوى گۆڕانیش ده‌لێت ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ئاماژه‌ى كه‌وتنى دواى گۆڕانن و ده‌شبن به‌دیارده‌.

 


هه‌میشه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى كۆچكردوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ ته‌نهاپێوه‌ر به‌لایه‌وه‌ بۆ ژن و پیاوى باش و سه‌ركرده‌ى پاك و بێگه‌رد ملكه‌چنه‌كردنیانه‌ له‌به‌رامبه‌ر پاره‌ و پۆستتدا, هه‌ر ئه‌وه‌شى به‌گه‌ره‌نتى سه‌ركه‌وتنى بزوتنه‌وه‌كه‌ى ده‌زانێ, كه‌چى له‌ ئێستادا ئه‌وانه‌ى جێى متمانه‌ى گۆڕان و خودى نه‌وشیروان مسته‌فا بون و به‌هۆى ئه‌و حزبه‌وه‌ پاره‌ و پۆستیان ده‌ستكه‌وتوه‌, پێچه‌وانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.

 

له‌گرته‌یه‌كى ڤپدیۆى دا كه‌ میدیاكانى عێراق بڵاویان كردۆته‌وه‌ سه‌عید كاكه‌یى, ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌سه‌ر پشكى گۆڕان ده‌ڵیت

" داوای لێبوردن لە هەر تاكێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكەم. لەگەڵ ئەم داوای لێبوردنەشدا دان بە بێ تاوانی ئێوەدا دەنێم و هیچ كەسێكتان لەلایەن منەوە تۆمەتبار نین بە تەزویر یاخود گەندەڵی، چونكە هیچ بەڵگەیەكم لەسەرتان نییە و هیچ بەڵگەیەك لەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن نییە كە بیسەلمێنێت لە هیچ كارێكی تەزویر یاخود گەندەڵییەوە تێوەگلابن"



له‌درێژه‌ى وته‌كانیدا كاكه‌یى جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ڕێى گوشاره‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ هه‌ندێ قسه‌ى كردوه‌ و لێدوانى له‌باره‌ى ته‌زویراتى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن داوه‌.

 

له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق , كه‌له‌ مانگى ئایارى ساڵى ڕابردودا به‌رێوه‌چو, بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌كێك بو له‌و حیزبانه‌ى جه‌ختى له‌ته‌زویراتى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كرده‌وه‌ و ده‌یان ڕێو شوێنى په‌رله‌مانى و قه‌زایى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ گرته‌ به‌ر, له‌هه‌مو هه‌ولێكى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌شدا بۆ ئاماده‌ كردنى به‌ڵگه‌ى ساخته‌كارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌, پشتى به‌نوێنه‌ره‌كه‌ى له‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ده‌به‌ست و ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش له‌سه‌ر پشكى گۆڕان جگه‌ له‌ ئاماده‌بونى له‌زۆربه‌ى كه‌یسى سكاڵاكاندا له‌ سه‌ر ساخته‌كارى و ته‌زویرى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌ده‌كه‌وت و به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر بونى ته‌زویرو گه‌نده‌ڵى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌خسته‌ ڕوو.

 

میدیاكارێكى پێشوترى گۆڕانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ تایبه‌ت به‌سنور میدیاى وت" بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌جۆرێك بوه‌ به‌ دوكانى سیاسیى و كه‌ناڵى پاره‌ په‌یداكردن به‌هاى كارى سیاسى و پره‌نسپیى تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ئه‌ندامه‌ش باش ده‌زانێ حزبه‌كه‌ى خه‌ریكى چیه‌ بۆیه‌ جورئه‌تى ئه‌وه‌ ده‌كات خۆى و حزبه‌كه‌شى به‌درۆبخاته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌را و به‌زمى ته‌زویرات كه‌ له‌ڕابردودا چى له‌سه‌ر ده‌وت.

 

میدیاكاره‌كه‌ ئه‌وه‌شى دركاند, هۆكارى گه‌یشتنى گۆڕان به‌م ڕۆژگاره‌ بۆخودى كاك نه‌وشیروان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌تى خێزانیى بونى حزبه‌كه‌ى به‌كراوه‌ى هێشته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش هۆكارى هه‌مو ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ بێ ئومێدكه‌رانه‌ بون كه‌ گۆڕان توشى بوه‌ و ئێستا كه‌س خۆزگه‌ به‌گۆڕان ناخۆزێت ئه‌مه‌نده‌ ڕۆڵى ناشیرینى له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵین و پره‌نسیپه‌كانى خۆیدا هه‌یه‌, باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌تا شێره‌كانى كاك نه‌وشیروان زۆربه‌یان له‌به‌رامبه‌ر پۆست و پاره‌دا به‌فرین ده‌رچوون.


ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد, ئه‌م وه‌رچه‌رخان و گه‌ڕانه‌وه‌ و په‌شیمانبونه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌كانى كه‌وتنى دواى گۆڕانن و ده‌شبن به‌دیارده‌ , به‌ڵام ئیجابیاتى ئه‌و دۆخه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئیدى خه‌ڵك به‌ته‌واوه‌تى قۆناغى گۆڕان جێده‌هێڵیت و بیر له‌به‌دیلى تر ده‌كاته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure