سنور ميديا
212 جار بینراوە 17/1/2019 02:04 PM

كەجەكە: خەباتی رزگار كردنی عەفرین دەست پێدەكەین



سنور ميديا

كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ڕایدەگەیەنێت، خەباتی رزگاركردنی عەفرین دەستپێدەكەن و جەخت لەوەش دەكاتەوە، رووسیا لە بازاڕێكی بۆگەندا عەفرینی بەرامبەر غووتا فرۆشتوە.

 

ھاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە)، لە ساڵیادی ھێرشەكانی سەر عەفریندا و لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە ئاماژە بەوە دەكات، گەلی رۆژئاوای كوردستان بەرامبەر داگیركردنی عەفرین ھەزاران شەھیدی داوە و دەشڵێت"عەفرین رزگار دەكرێت و ئەركی سەر شانمان بەجێ دەگەیەنین و خەباتی رزگاركردنەوەی عەفرین دەستپێدەكەین".

 

هاوكات جەخت لەوەش دەكاتەوە، ئەمریكا و رووسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان بینەری داگیركردنی عەفرین بوون و ھیچ كارێكیان نەكرد بۆ رێگرتن لە داگیركردنی شارەكە.

 

كەجەكە باسلەوە دەكات، رووسیا لە بازاڕێكی گەنیودا عەفرینی بەرامبەر غووتا فرۆشت و ئێستا توركیا شارەكەی داگیركردووە و وەك خاكی خۆی مامەڵە لەگەڵ عەفرین دەكات.

 

ئەو ڕاگەیەنراوەی كەجەكە لەكاتێكدا دێت، ساڵێك بەر لە ئێستا سوپای توركیا و ئەو میلیشیا چەكدارانەی سووریا كە ئەنقەرە پاڵپشتیان دەكات، ھێرشیان بۆ سەر عەفرین و ناوچەكانی دەوروبەری دەستپێكرد و دوای نزیكەی دوو مانگ شەڕ و پێكدادان شارەكەیان داگیر كرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure