يه‌كێتى وپارتى
786 جار بینراوە 17/1/2019 01:56 PM

پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتن



سنور ميديا

رۆژنامەی "الشرق الاوسط" ڕایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێككه‌وتون له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دادی عیراق، سه‌رچاوه‌یه‌كیش بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە"كاندیده‌كه‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانی سلێمانی یاخود كه‌ركوك ده‌بێت".

 

رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"ی له‌نده‌نی لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی کورد ڕایگەیاندووە "هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتنێكی گونجاو له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری داد له‌ حكومه‌تی فیدراڵی، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردودا خاڵی ناكۆكی نێوانیان بوو".

 

ئاماژەی بەوەشداوە "هه‌ردوو حزبه‌كه‌ به‌تایبه‌تی پارتی گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی، كه‌ زه‌حمه‌ته‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت".

 

ئاشکراشیکردووە "رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌جۆرێكه‌، كه‌ كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد كاندید بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی یاخود كه‌ركوك بێت".

 

جێی ئاماژەیە، پۆستی وەزیری هەرسێ وەزارەتی داد و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری له‌ كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی تائێستا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه‌ و کاردانەوەی زۆری لای لایەنە سیاسیەکان لێکەوتووەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure