سنور ميديا
454 جار بینراوە 15/1/2019 02:32 PM

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی ‌و گۆڕان



سنور ميديا

کۆبوونەوەى شاندى پارتى و گۆڕان لە مەکۆی سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى کۆتایی هات و پاش کەمێکى تر ڕاگەیەنراوێک بڵاو دەکەنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانى میدیاى فەرمى گۆڕانیش هەردولا بڕیاریان داوە دوو لیژنە پێکبهێندرێت کە تایبەت دەبن بە دیاریکردنى کارنامەى حکومەت و پێوەرەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێ.

 

ئەندامانی شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێرەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی دواتر بەرەو گردی زەرگەتە بەڕێکەوتى و لەگەڵ شاندێکی باڵای گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆیان کرد.

 

کۆبونەوەکەی شاندی پارتی و گۆڕان لە ماڵی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی کۆچکردووی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، دوای تەنها 40 خولەک کۆبوونەوەکە کۆتاییهات.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure