ئاڵا تاڵەبانی
491 جار بینراوە 14/1/2019 01:38 PM

کوردستان ئاڵا تاڵەبانی رونكردنەوەیەكی لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك بڵاوكردەوە



سنور ميديا

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رونكردنەوەیەكی لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی یەكێتی لە كەركوك بڵاوكردەوە و هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی عێراقیشی بە"حەكیمانە" وەسف كردووە.

 

ئاڵا تاڵەبانی كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە، وتویەتی" لەشكرێك لە میدیایی چەواشەكار بۆ هەموولایەك ڕونبووەتەوە، كە لەسەر بنەمای درۆ لەهەولێرەوە تاو دەدرێن، بەئاڕاستەی هێرشكردن و بە ئامانجكردنی یەكێتیی."

 

دەقی رونكردنەوەكە:

رونكردنەوەیەك لەسەر ئاڵای كوردستان

 

هەڵوێستمان لەسەر بڕیارەكەی بەڕێز عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەربارەی هەڵكرنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی یەكێتیی نیشتمانی لە شاری كەركوك، لەمیانەی دیدارێكی تەلفزیۆنیدابوو، كە گوزارشت لە بۆچوونی حەكیمانەی سەرۆك وەزیرانمانكرد، لە پەنابردنی بۆ دادگای ئیتیحادی لەسەر ئەو پێشهاتە.

 

گومان لەوەدانییە ئەو هەڵوێستەی بەڕێز عادل عەبدول مەهدی، لەدوای فشارو گەورەكردنی ئەو پرسەوەهات، كە هەندێك لایەن بە لێكدانەوەی هەڵەوە بابەتەكەیان گەیاندە سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەكاتێكدا ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگای حزبێكی كوردستانی هەڵكراوە، نەوەك فەرمانگەو دامەزراوەكانی حكومەت.

 

هەربۆیە بۆچونمان لەسەر هەڵوێستی حەكیمانەی سەرۆك وەزیران لەو سۆنگەیەوەیە، كە پەنا بردن بۆ دادگا لەسەر یاسایی بوونی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان، پەرۆشی سەرۆك وەزیران نیشاندەدات بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ئەو كەس و لایەنانەی بابەتەكەیان بەلاڕێدابردووە.

 

دەرباری ئەو سایت و میدیا كوردیانەشی دەهۆڵ لێدەدەن و توركمان و عەرەبی كەركوك هاندەدەن دژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان ڕابوەستن، ئەمەش شتێكی نوێ نییە لای كەركوكییەكان، چونكە لەمێژە دەستی ناحەزی لەشكرێك لە میدیایی چەواشەكار بۆ هەموولایەك ڕونبوەتەوە، كە لەسەر بنەمای درۆ لەهەولێرەوە تاو دەدرێن، بەئاڕاستەی هێرشكردن و بە ئامانجكردنی یەكێتیی.

 

ئاڵا تاڵەبانی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure