توركيا
465 جار بینراوە 14/1/2019 01:32 PM

توركیا وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه‌



سنور ميديا

دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ توركیا كرد كه‌ ئه‌گه‌ر هێرش بكاته‌ سه‌ر كوردانى رۆژئاواى كوردستان رووبه‌ڕووى قه‌یرانى ئابورى ده‌كاته‌وه‌، وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ شه‌ڕكردن دژی په‌كه‌كه‌، یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌".

 

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو 13ی کانونی دووەمی 2019 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هۆشدارى دایه‌ توركیا به‌وه‌ى رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى ئابورى قوڵى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هێرشبكاته‌ سه‌ر كوردانى رۆژئاواى كوردستان له‌پاش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا.

 

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى كانونى دووه‌م ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ ڕێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وه‌ڵامی تویته‌كه‌ی تره‌مپى دایه‌وه‌ و نوسیوێتى: "ناكرێت تیرۆرستان هاوپه‌یمان و دۆستی تۆ بن".

 

كاڵن له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: كه‌ توركیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات كه‌ ڕێزی هاوپه‌یمانێتیه‌ ستراتیجییه‌كه‌یان بگرێت و نایانه‌وێت به‌ سێبه‌رى "پڕوپاگه‌نده‌ی تیرۆرستی" بشاردرێته‌وه‌.

 

له‌ تویته‌كه‌یدا كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌: كه‌ بۆ توركیا هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان داعش و په‌كه‌كه‌، یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌دا نییه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ شه‌ڕكردن دژی هه‌موویان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure