سنور ميديا
773 جار بینراوە 12/1/2019 06:32 PM

حەوت رۆژ پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا



سنور ميديا 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم 7 رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی.

 

بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە، دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم هەفتەیەك دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

 

مەریزان عومەر بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا پشووی وەرزی یەكەم دەستپێدەكات و پشووەكە ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت.

 

وتیشی" پشوەكە لە رۆژی 17-1-2019 دەست پێدەكات تاكو رۆژی 23-1-2019 پشوو دەبێت لە سەرجەم خوێندنگاو باخچەكانی منداڵان".

 

رۆژی 7-1-2019 تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم دەستیپێكردووە و دوو هەفتە دەخایەنێت و لە ئێستاشدا خوێندكاران لە ناوەڕاستی تاقیكردنەوەكاندان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure