شۆڕش حاجی
497 جار بینراوە 12/1/2019 06:25 PM

گۆڕان مەرجی بەشداریکردنی لە حکومەت ئاشکرا کرد



سنور ميديا

ئه‌ندامێكى خانه‌ى راپه‌راندى بزوتنەوەی گۆڕان مەرجی حزبەكەی لە چوونە ناو حكومەتی نوێی هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كاتێك بەشداری دەكات، كە ڕۆڵی هەبێ لە دانانی بەرنامەی كاری ئەو كابینەیە و دەشڵێت: ناشكرێت داهاتی هەرێم دیارنەبێت و بڕەكەی بەپێشبینی و بۆچونی ئەم و ئەو بخەمڵێنرێت.

 

د. شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەوتارێكدا بەناونیشانی "گۆڕان چۆن بەشداری لەحكومەتی هەرێمدا دەكات؟"، كە میدیای حزبەكەی بڵاوی كردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، بزوتنەوەی گۆڕان جوڵانەوەیەكی جەماوەری سیاسییە و گۆڕانكاری لەسیستمی حوكمڕانی و چاكسازی لەجومگەكانی دەسەڵات لە كوردستانی ئامانجی سەرەكیەتی.

 

ئاماژەشیداوە: "بزووتنەوەی گۆڕان، تا ئەم ساتەوەختەش، خەباتی مەدەنی بە شاڕێی گۆڕانكاری دەزانێت لە هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستییەش بەرنامەی سیاسی ‌و شێوازی كاری خۆی داڕشتووە و بەو پێیەش هەنگاوەكانی داهاتووی دیاری دەكات".

 

ئەو ئەندامەی خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکردووە، بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتووی هەرێم‌ یان بوون بە ئۆپۆزیسیۆن دوو بژاردەی وەك یەك كراوەن لەبەردەم بزووتنەوەی گۆڕاندا. هیچكام لەو دوو بژاردەیەش سەد لە سەد باش‌ و ئەوەكەی تر بە تەواوی خراپ نییە تاكو بتوانرێ بە ئاسانی یەكێكیان هەڵبژێردرێ.

 

د. شۆڕش حاجی سەبارەت بە مەرجی گۆڕان بۆ بەشداریکردن لە حکومەت بەمجۆرەی نوسیووە، "بزووتنەوەی گۆڕان كاتێك بەشداری لە حكومەتی داهاتووی هەرێمدا دەكات، كە ڕۆڵی هەبێ لە دانانی بەرنامەی كاری ئەو كابینەیە بۆ ئەوەی داكۆكی لێبكات و كار بۆ جێبەجێكردنی بكات (لای بزوتنەوەی گۆڕان، كارنامەی حكومەت ئەولەویەتی یەكەمە)".

 

جەختی لەوەشکردووەتەوە، "ناشكرێت داهاتی هەرێم دیارنەبێت و بڕەكەی بەپێشبینی و بۆچونی ئەم و ئەو بخەمڵێنرێت و خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا و تەندروستیی و پەروەردە لەنزمترین ئاستدابن و دادگاكانیش سەربەخۆ نەبن و هاوڵاتیانیش متمانەیان بەسیستمی دادوەری لەهەرێمدا نەبێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure