مامه‌ ريشه‌
905 جار بینراوە 12/1/2019 06:20 PM

خانەوادەی مامە ڕیشە ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌



سنور ميديا

خانەوادەی شەهید مامەڕیشە رایدەگەیەنن" بەهیچ شێوەیەك یادی (34) ساڵەی شەهیدكردنی ناكەنەوە و داواش لە بەرپرسانی یەكێتی دەكەن ئەو یادە نەكەنەوە.

 

محەمەد شكور، برای شەهید مامەڕیشە لە رونكردنەوەیەكدا تێیدا هاتووە" دەمەوێت هەموان ئاگاداربكەمەوە بەهیچ شێوەیەك یادی (34) ساڵەی شەهید مامەڕیشە ناكەینەوە و داوا لە بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەم بەهیچ شێوەیەك ئەو یادە نەكەنەوە، چونكە ئێمە وەك خانەوادەكەمان بەشداریی هیچ یاد و ساڵڕۆژی ناكەین".

 

براكەی مامەڕیشە ئاماژە بە نیگەرانییەكانیان دەكات لە هەڵوێستی هەندێك لە بەرپرسانی ئەو حیزبە و دەڵێت" مامەڕیشە تەنها موڵكی یەكێتی نیشتمانی نییە، موڵكی هەر چوار پارچەی كوردستانە و جێگەی شانازی هەمو شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازێكە".

 

نەجمەدین شوكر رەئووف ناسراو بە "مامە ریشە" لە ساڵی 1953 لە یەكێك لە گوندەكانی چەمچەماڵ لەدایكبووە. لە ساڵی 1970 دەبێتە یەكێك لە چەكدارە خۆبەخشەكان لە فەڵەستین. لە ساڵی 1978 دەبێتە پێشمەرگە و، لە رۆژی 24-1-1985 و لە تەمەنی 32 ساڵیدا شەهیدكرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure