بوجه |
545 جار بینراوە |
12/1/2019 12:07 AM |
|
پشكی مانگانه‌ی هه‌رێم له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق زیادكرا
سنور ميديا
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئاشكراكرد، كه له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق په‌یوه‌ست به‌هه‌رێمی كوردستان كراوه.
ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند، "چەند گۆڕانکاریەکی ئیجابی لە تازەترین ڤێرژنی پڕۆژە بوودجەی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠١٩ كراوه".
ئامانج ڕه‌حیم له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه ده‌ڵێ:"لە فەسڵی قەرەبووی فەرمانبەران، تەرخانکراوی ساڵانەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە (٣ ترلیۆن و ٨٢٨ ملیار) دینار زیاد کراوە بۆ (٥ ترلیۆن و ٤٤٨ ملیار ) دینار، واتە لە (٣١٧ ملیار دینار ) مانگانە زیادکراوە بۆ (٤٥٤ ملیار دینار) مانگانە واتە بە جیاوازی ١٣٧ ملیار دینار مانگانە".
ده‌شڵێ:"دەستنیشانکردنی مووچەی پێشمەرگە لەسەر بنەمای تەرخانکراوی سوپای عێراقی نەک تەنھا لەسەر تەرخانکراوی (مووچە)ی سوپای عێراقی".
به‌وته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم "نەبەستنەوەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران و مووچەی پێشمەرگە بە پابەندبوونی ھەردوو حکومەت بە ئیلتیزامیی نەوتی نێوانیان، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌گۆڕانكارییه‌كان".
لابردنی زۆربەی ئەو دەستەواژانەی کە بە پێچەوانەی دەستوور ناوی ھەرێمی کوردستانیان بە پارێزگاکانی ھەرێم یان پارێزگاکانی باکوور ھێنابوو، گۆڕانكارییه‌كی دیكه‌ی نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یه.
له‌كۆتایدا ئامانج ڕه‌حیم ده‌ڵێ:"ھێشتا ئەم بڕگانە پڕۆژەن و کەوتنەبواری جێبەجێکردنیان وابەستەیە بە پەسەندکردنیان لە ئەنجومەنی نوێنەران".