سنور ميديا
230 جار بینراوە 11/1/2019 11:50 PM

ته‌نها سێ منداڵ له‌ كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ ماون



سنور ميديا

ماڵپه‌رى هه‌واڵى سیدنى مۆرنینگ هێراڵد بڵاویكرده‌وه‌ له‌ كۆى 222 په‌نابه‌رى منداڵ و مێرمنداڵ له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ ، ته‌نها حه‌وتیان له‌و دوورگه‌یه‌ ماون و له‌و حه‌وته‌ش چوارى تریان بڕیارى وه‌رگرتنیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌. به‌وه‌ش ، ته‌نها سێ منداڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له‌و كه‌مپانه‌دا ماونه‌ته‌وه‌.


بڕیارى گواستنه‌وه‌ى منداڵان له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى سه‌دان په‌نابه‌رى تر له‌و دوورگه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا چاره‌نوسیان یه‌كلایى نه‌بوه‌ته‌وه‌.


سه‌ربارى گواستنه‌وه‌ى به‌شێك له‌و منداڵانه‌ بۆ ئوسترالیا، وه‌زیرى ناوخۆى ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.


په‌نابه‌رانى كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن چونكه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى سیدنى مۆرنینگ هێراڵد

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure