شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
557 جار بینراوە 11/1/2019 06:28 PM

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد تێچووی دروستكردنی خانووی بۆ موبارەك و براكەی گرتەئەستۆ



سنور ميديا

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، تێچووی دروستكردنی دوو خانووی بۆ هەریەك لە موبارەك شەریف و براكەی گرتە ئەستۆ، كە دوو خاوەن پێداویستی تایبەتن.

 

لە راگەیەندراوێكدا نوسینگەی شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د ناوبراو نوسیویەتی"دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی خراپی گوزەران و شوێنی نیشتەجێبوونی دوو برای خاوەن پێداویستی تایبەت بەناوەكانی ( موبارەك شەریف ) و ( فەرهاد شەریف ) لە شارۆچكەی تاسڵوجەی سەر بەشاری سلێمانی ، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڕیاریدا كە تێچووی دروستكردنی دوو خانووی شایستە بەژیان بۆ هەردوو خێزانی ( موبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) بگرێتە ئەستۆی خۆی."

 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"لەو چوارچێوەیەش لەسەر راسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، دەست بەجێ بڕیاردرا تا ئەو كاتەی ماڵێكی شایستە بەژیانیان بۆ بونیاد دەنرێت ، شوێنی مانەوەیان بۆ هەردوو خێزانەكە دابینكرێت تا بە شكۆوە دوور لە میحنەتی ژیان و سەرماو سۆڵەی بەكاریگەری ئەم وەرزە ، خێزانی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) تێیدا بژین."

 

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە"لە ئێستادا لەسەر راسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، هەموو رێكارێك گیراوەتەبەر تا بەزووترین كات ، ماڵێكی شایستە بە ژیان بۆ هەردوو خانەوادەی (مووبارەك شەریف و نورەدین شەریفی ) برای لەشارۆچكەی تاسڵوجەی سەربەشاری سلێمانی بۆ دروستبكرێت ."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure