يه‌كێتى
648 جار بینراوە 11/1/2019 01:50 PM

ئاسۆ مامه‌ند: له‌سه‌ر لابردنى ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كه‌ركوك هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ رایگه‌یاند، تا ئێستا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی ده‌شه‌كێته‌وه‌ و دایان نه‌گرتووه‌.

 

ئاسۆ مامه‌ند، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ راگه‌یاند، "هیچ ئاڵایه‌كی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك دانه‌گیراوه‌، پێشتر بڕیارماندابوو ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینای مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبكرێت و تا ئێستاش ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و دوو باره‌گایه‌ ده‌شه‌كێته‌وه‌".

 

ئه‌و وتانه‌ی ئاسۆ مامه‌ند له‌كاتێكدایه‌، به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر كۆمیته‌كان داگیراون.

 

مامه‌ند بۆ شار پريس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر كۆمیته‌یه‌ك ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكردبێت و دواتر دایگرتبێت ئه‌وه‌ شتێكی دیكه‌ چونكه‌ ئێمه‌ سه‌ره‌تا به‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كانمان وت ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌ڵنه‌كه‌ن نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ به‌ریه‌ككه‌وتن دروستببێت".

 

له‌باره‌ی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان وتی، "ئه‌و پرسه‌ دراوه‌ته‌ ده‌ستی دادگای فیدڕاڵی و له‌وێ پرسه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌".

 

شه‌وی سێشه‌ممه‌ 8-1-2019 ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كانی یه‌كێتی له‌ شاری كه‌ركوك هه‌ڵكرا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی توندی لایه‌نه‌ شیعی و سونییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌، هاوكات پارێزگاری شاره‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure