يه‌كێتى
305 جار بینراوە 6/1/2019 12:27 PM

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌



سنور ميديا 

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئاسایی له‌ساڵی 2019 دا ده‌كات و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كات.

 

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانییه‌ و به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسی و پێشهاته‌ ناوخۆییه‌كان له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش تاوتوێ ده‌كرێن.

 

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ یه‌كێتی ئاماده‌كاری و خوێندنه‌وه‌ی وردی ته‌واوی پێشهاته‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵوێسته‌كردن و هه‌روه‌ها پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ حزبییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure