سنور ميديا
373 جار بینراوە 6/1/2019 12:21 PM

دواين زانياريى له‌سه‌ر ئازادكردنى كادره‌ ده‌ستگركراوه‌كانى پارتى و يه‌كێتى



سنور ميديا

به‌پێى هه‌واڵى ميديايى يه‌كێتى بڕیاره‌ كه‌مێكی تر كادره‌ ده‌ستگيركراوه‌كانى یه‌كێتیی له‌هه‌ولێر و كادره‌ ده‌ستگيركراوه‌كانى پارتی له‌گه‌رمیان ئازاد بكرێن و جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدابووه‌ بۆ ئازادكردنیان.

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ حاجی مه‌سیفی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ميديايی حزبه‌كه‌ى راگه‌یاندوه‌ : بڕیاره‌ كه‌مێكیتر گیراوه‌كانی هه‌ردوو لا ئازاد بكرێن.

 

وتیشی: ئێمه‌ نازانین بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن كێوه‌ دراوه‌، به‌ڵام له‌ڕۆژی ده‌ستگیركردنیانه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدابوون بۆ ئازادكردنیان.

 

جێی ئاماژه‌یه‌ ده‌ستگیركردنی كادره‌كانی یه‌كێتی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نه‌بوو پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و كادرانه‌ی یه‌كێتییه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، "به‌گشتی ده‌ستگیر كردنی ئه‌وانمان پێباش نییه‌".

 

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كادرانی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه‌ رفێنراون له‌ كاتێكدا ده‌ستگیر كراوه‌كه‌ی پارتی به‌ناوی (س.ا) له‌لایه‌ن پۆلیس و له‌سه‌ر داوای مامی ده‌ستگیر كراوه‌ و بڕیاره‌ له‌دوایی ئازادكردنیشی رێكاره‌ یاساییه‌كانی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure