سنور ميديا
2282 جار بینراوە 6/1/2019 12:09 PM

سه‌ركرده‌كى پارتى بۆ مه‌حمود سه‌نگاوى : فه‌رموون دوو ئیداره‌یی رابگه‌ینن هه‌تا لاوانی سلێمانی شاربه‌ده‌رتان بكه‌ن



سنور ميديا

ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتى له‌وه‌ڵامى وته‌كانى مه‌حمود سه‌نگاى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ده‌ڵێت "فه‌رموون دوو ئیداره‌یی رابگه‌ینن هه‌تا لاوانی سلێمانی شاربه‌ده‌رتان بكه‌ن."

 

عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى له‌ نووسينێكدا به‌ناوى "دوو ئیداره‌یی" نووسيويه‌تى" من دڵنیام ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی هه‌ندێك كه‌س دژی لێدوانی مه‌حموود سه‌نگاوی له‌ راگه‌یاندندا هه‌ڵوێستیش وه‌ربگرن, ئه‌مه‌ گه‌مه‌یه‌ و رۆڵ دابه‌شكردنه‌."

 

ده‌شڵێت " هه‌موویان یه‌كدگیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێمه‌ نه‌بێت, تێكی ده‌ده‌ین)."


عه‌ونى نووسيويه‌تى , ئه‌گه‌ر داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی نوێی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌نجا به‌ په‌نجا پێك بێت, ئه‌ی ئیتر هه‌ڵبژاردن و ماندوو كردنی خه‌ڵكی دڵپاكی كوردستان بۆ چییه‌؟؟؟

 

باس له‌وه‌ش ده‌كات " هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن....!!!"ئه‌مه‌ خیانه‌ته‌ له‌ خوێنی شه‌هیدان و ماندووێتیی پێشمه‌رگه‌ و قوربانیدانی كوردستانیان.به‌ڵام خه‌ڵك ده‌زانێت ئه‌وه‌ی خیانه‌تی ستراتیژیی شانزه‌ی ئۆكتوبه‌ری كرد و كه‌ركووك و نیوه‌ی كوردستانی به‌ رێككه‌وتنێكی گوماناوی ته‌سلیمی حه‌شد و مه‌شد كرد, لای زۆر ئاساییه‌ كه‌ ئه‌م خیانه‌ته‌ش بكات. هێنانه‌ ئارای مۆدێلی خیانه‌تی دوو ئیداره‌یی گه‌وره‌تر نییه‌ له‌ فرۆشتنی كه‌ركووك."


ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى ده‌شڵێت "ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بهاوێژن تا گه‌لی كوردستان به‌ باشی رووی راسته‌قینه‌ی ئێوه‌ بناسێت و به‌ ئاسووده‌یی سزاتان بده‌ن, ئێستا دیار بوو كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌و براده‌ره‌ی دیكه‌یان له‌ (كه‌تنێكی گه‌وره‌)چی بووه‌ , فه‌رموون دوو ئیداره‌یی رابگه‌ینن هه‌تا لاوانی سلێمانی شاربه‌ده‌رتان بكه‌ن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure