سنور ميديا
142 جار بینراوە 5/1/2019 02:12 PM

ئوسترالیا دوو كه‌مپى په‌نابه‌رانى داخست



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها 

ئاژانسى هه‌واڵى ناین نیوزى ئوسترالى بڵاویكرده‌وه‌ حكومه‌تى ئوسترالیا دوو كه‌مپى ترى په‌نابه‌رى داخستووه‌ و وه‌زیرى كۆچى ئوسترالیاش ڕایگه‌یاند داخستنى ئه‌و كه‌مپانه‌ به‌شێكن له‌ پلانه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانى حكومه‌تى ئوسترالیا له‌چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى پاراستنى سنوره‌كانى ئه‌و ووڵاته‌.


به‌گوێره‌ى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، له‌ ئێستادا ته‌نها هه‌شت كه‌مپى په‌نابه‌ران له‌سه‌ر خاكى ئوسترالیا ماون و داخستنى ئه‌و دوو كه‌مپه‌ش ساڵانه‌ 500 ملیۆن دۆلار بۆ حكومه‌تى ئوسترالیا ده‌گێڕێته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌، وه‌زیرى كۆچى ئوسترالیا ڕایگه‌یاند حكومه‌تى ئوسترالیا كۆتایى به‌ به‌له‌مى قاچاخى كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئوسترالیا هێنا و منداڵانیشى له‌ كه‌مپه‌كان ده‌رهێنا و یه‌كێك له‌و كه‌مپانه‌شى داخست كه‌ له‌ڕابردودا یه‌كێك بووه‌ له‌ قه‌ره‌باڵغترین كه‌مپه‌كان.


جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى ئوسترلیا بۆ داخستنى كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران، ئوسترالیا به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌تى گرتن و گێڕانه‌وه‌ى هه‌ر كۆچبه‌رێك كه‌ بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات.


سه‌رچاوه‌ : ئاژانسى هه‌واڵى ناین نیوز

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure