سنور ميديا
1124 جار بینراوە 5/1/2019 01:57 PM

لەسەر گواستنەوەی ماڵەکەی حەیدەر عەبادی بۆ هەولێر رونکردنەوە دەدرێت



سنور ميديا 

ئيئتلافى نه‌سر له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ڕه‌تى كرده‌وه‌كه‌ عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عيراق به‌نيازه‌ به‌غدا به‌جێبهێڵێت و بچێتە هەولێر نیشتەجێ بێت.

 

له‌ به‌ياننامه‌كه‌ى ئيئتلافى نه‌سردا هاتووه‌: "ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ راى گشتى رابگه‌يه‌نين كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ ميدياوه‌ باس ده‌كردێت كه‌ گوايه‌ حه‌يده‌ر عه‌بادى عێراق يان پايته‌خت به‌جێده‌هێڵێت دورن له‌ راستييه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌و هه‌وڵه‌ ئاشكرايانه‌ى پلانى ده‌ره‌كى له‌ پشته‌وه‌يه‌، به‌شێكه‌ له‌ كێبڕكێى سياسى كه‌مبايه‌خ كه‌ هه‌ندێك لايه‌نى نابه‌رپرس جێبه‌جێى ده‌كه‌ن".

 

ده‌شڵێت: "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ وه‌ك ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ درۆينه‌يه‌ كه‌ گوايه‌ عه‌بادى موڵكى ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌موولا ده‌زانن عه‌بادى له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتيشى ده‌ستدرێژى نه‌كردۆته‌ سه‌ر هيچ موڵكێك و تواناى ده‌وڵه‌تى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كارنه‌هێناوه‌، رۆيشتۆته‌ ناو به‌رپرسيارێتییەوە و لێشى ده‌رچووه‌ ته‌نها له‌ يه‌ك شوێندا نيشته‌جێ بووه‌"

 

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ هات هێزێكى پاسه‌وانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئێستا، چوونه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق، رێگرييان كرد هاتوچۆى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌يه‌ بكرێت كه‌ خێزانه‌كه‌ى عه‌بادى لێيه‌.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure