سنور ميديا
به‌هۆى ئه‌وه‌ى سبه‌ينێ يه‌ك شه‌مه نه‌كرايه پشوو , بۆيه بڕياره لە سبەيه‌وه دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و يه‌كه‌م وه‌زاره‌تيش پێشمه‌رگه ده‌بێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند: "هەرچەندە بانكەكان ئاگاداركرابوونەوە كە رۆژی دووشەممە مووچە دابەشبكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆژی یەكشەممە ناكرێتە پشوو، بۆیە دابەشكردنی مووچە رۆژی یەكشەممە دەستپێدەكات".
وتيشى" "وەك حەوت مانگی رابردوو دابەشكردنی مووچە پێنجی مانگ دەستپێدەكات تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت، هاوکات ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی (10) تشرینی یەكەمی 2018یە و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە وەریدەگرێت".
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟