سنور ميديا
406 جار بینراوە 4/1/2019 05:33 PM

هەسەدە وەڵامى دۆناڵد ترەمپى دایەوە



سنور ميديا

هەسەدە وەڵامى لێدوانەکەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاى دایەوە و ڕەتیکردەوە نەوت بفرۆشن بە ئێران.

 

ماڵپەڕى "ناوەندى بەبەڵگەنامەییکردنى پێشێلکارییەکان لە باکورى سوریا" لە زارى ڕێدور خەلیل بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، فرۆشتنى نەوت لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە بە ئێران "ناڕاستن" و ئەوەشی بۆ دوو هۆکار گەڕاندەوە.

 

ڕێدور خەلیل ڕوونیکردەوە، هۆکارى یەکەم ئەوان دراوسێی ئێران نین و هیچ سنورێکیان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە، هەربۆیە ناتوانن نەوتى پێ بفرۆشن، هۆکارى دووەمیش ئەوان نەوت بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ بەرهەم دەهێنن، بەڵام خاوەنى پاڵاوگەى خۆیان نین، هەربۆیە بانگەشەکانى دۆناڵد ترەمپ ڕەتدەکەنەوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژى چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، "کوردەکان نەوت بە ئێران دەفرۆشن ئەوەش بووەتە هۆى نیگەرانى وڵاتەکەى."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure