دەرباز كۆسرەت رەسول
818 جار بینراوە 4/1/2019 05:25 PM

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول زانيارى نوێ ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێم ئاشکراى کردووە، ئەو پارانەی بەناوی ڕێگاو بانەوە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ناوخۆ وەردەگیرێت هیچی ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە.

 

لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی كەناڵی ڕووداو، دەرباز كۆسرەت رەسول وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، "كاتێك ئێمە دەستبەكاربووین، ئەو بودجەیەی تەرخانكرابوو بۆ چاككردنەوەی تۆڕی رێگاو بانەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك كە لە هەزارو 600 كیلۆمەتر زیاترە، مانگانە 120 هەزار دۆلار بوو، ئەو پارانەی بەناوی ڕێگاو بانەوە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ناوخۆ وەردەگیرێت هیچی ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە."

 

ووتیشی:" بەڵام خۆشبەختانە بەگوێرەی ئەو یاسایەی كەهەمانە تایبەت بەڕێگاو بانەكان، ئێمە لەبەرامبەر قەپانی بارهەڵگرەكان بودجەیەكی كەمیان لێوەردەگرین، ئەوەش بووەتە پاڵپشتییەكی باش و بەهۆیەوە رێگا سەرەكییەكانمان پێ پینەكردووە."

 

لەبەشێکى ترى وتەکانیدا وەزیرى ئاوەدانکردنەوە رایگەیاندوه،" تاكە ئامرازی گواستنەوە لەهەرێمی كوردستان رێگاو بانەكانن، ئەو جموجوڵە بازرگانییەی كەلەسەر رێگاو بانەكانی هەرێم هەیە، بەتایبەتی رێگای ترانزێتی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان و خوارووی عیراق، توركیا بۆ هەرێمی كوردستان و خوارووی عیراق، زۆر كاریگەریان هەبووە لەسەر رێگاو بانەكان."

 

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکراشى کرد کە پلانى تایبەتیان هەبووە بۆ چارەسەرى رێگاوبانەکان و وتی:" ئێمە پرۆژەیەكمان هەیە بۆ كۆكردنەوەی تەواوی ئەو كرێیانەی لە وەزارەتەكانەوە وەردەگیرێت لە سندوقێكدا لە چوارچێوەی سیاسەتی ئابوری حكومەتی هەرێم كە پێی دەووترێت سندوقی چاككردنەوەی رێگاو بانەكان كە پارەكەی بەكاردەهێنرێت بۆ چاككردنەوەی رێگاو بانەكان و قیرتاوكردنی رێگای گوندەكان."

 

وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ئەوەشى خستەڕوو کە :" بەگوێرەی ئەو پلانەی هەیانە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە تا مانگی تشرینی یەكەم دەستدەكەن بە چاككردنەوەی رێگاو بانەكان لەناوچە دەشتیایی و شاخاوییەكان."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure