نما و چيا |
5431 جار بینراوە |
4/1/2019 03:12 PM |
|
چیاونما له‌دۆخى ئیفلاسى دارایى گۆڕاندا, ئیپمراتۆریاى میدیایى داده‌مه‌زرێنن..
سنور میدیا- تايبه‌ت
نه‌وه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا خۆیان بۆ چونه قۆناغێكى نوێترى سیاسیه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ردى بناغه‌ى میدیایه‌كى زه‌به‌لاحیان دامه‌زراندوه, ئه‌ندامێكى پێشوى جڤاتى گۆڕانیش ده‌ڵیت, خه‌بات دژى بنه‌ماڵه‌ى بون و ته‌وریسى سیاسى دو ڕاستى ژێراپێخراوى ئێستاى گۆڕانن..
شه‌ڕو ململانێى نه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كان, ئه‌وانه‌ى كه به‌هۆى میراتى باوكیان یان كه‌سێكى نزیكى بنه‌ماڵه‌كه‌یان حزبیان بۆ به‌جێماوه و چونه‌ته سه‌ر سفره‌ى حازرى و لهپڕیكدا بونه‌ته خاوه‌نى حزب و دواتریش ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌كانی دا , له‌قۆناغى سه‌رده‌مى حوكمڕانى باوكیان جیاوازتره,نه‌وه‌كان له دامه‌زراندنى هێزى چه‌كدار و په‌نابردن بۆ هێنانى هێزى بێگانه دهستیانپێنهكردوه به‌ڵكو ئیمپراتۆریه‌تى بازرگانى و پاره‌یان بیناكردوه و ئینجا له‌هه‌وڵى دامه‌زاراندنى ئیمراتۆریاى میدیایهوهن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى سنور میدیا, دواى ئه‌وه‌ى چیا‌و نماى نه‌وشیروان مسته‌فا توانیان كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن بخه‌نه ژێر هه‌یمه‌نه‌ى خۆیانه‌وه و ڕاسته‌و خۆ و ناڕاسته‌و خۆ بڕیار له‌چاره‌نوسى بده‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانى گرفته‌كانى كه‌ناڵه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه دۆخى جارانى ئه‌وه‌ش زیاتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌نالێ حزبى زۆربه‌ى بینه‌ره‌كانى له‌ده‌ستداوه, له‌ئێستادا هه‌وڵێكى چڕ و پڕیان بۆ دامه‌زراندنى میدیایه‌كى جیاواز و زه‌به‌لاح ده‌ستپێكردوه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى سنورمیدیا كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه پێیگه‌یشتوه, چیا‌و نماى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ئێستاى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێنیان ڕاسپاردوه سه‌رپه‌رشتى دامه‌زراندنى سایتێك بكات كه ماوه‌یه‌كه كه‌وتوه‌ته كار و ناوى (په‌یسه‌ر پریسَ)ه, ئه‌و سایته ڕاپۆرتى شیكارى و جاروباریش هه‌واڵ بڵاو ده‌كاته‌وه, زۆربه‌ى ستافهكهى بریتین له ههواڵسازهكانى پێشووى كه‌ى ئێن ئێن وئۆفیسى سه‌ره‌كیان له‌گه‌له‌رى ڕه‌نده له‌سلێمانى.
بۆته‌واو كردنى پڕۆژ میدیایهكهیان چیا‌و نماى نه‌وشیروان مسته‌فا, ڕۆژنامه‌نوسێكى نزیك له‌خۆیانیان ڕاسپاردوه ڕۆژنامهیهكى په‌یپه‌ر و سایتێكى ئه‌لیكترۆنى و په‌یجێك دابمه‌زرێنیت ,ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه كه پێشتر به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن بو, له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كانى بۆ ئاماده‌كردنى ڕۆژنامهكهى ده‌ستپێكردوه و به‌پێى زانیارییه‌كانى سنور میدیا چه‌ند میدیاكارێكى كۆكردۆته‌وه كه ژماره‌یه‌كیان ڕۆژنامه‌نوسى گۆڕان بون و په‌خشى په‌یجه‌كه‌یان به‌ناوى ( زه‌مه‌ن پرێس ) دهستپێى پێ كردوه و سنور میدیا ئه‌وه‌شى زانیوه په‌خشى سایته‌كه و چاپى ِرۆژنامهكهش كه هه‌ر به‌ناوى ( زه‌مه‌ن) ه‌وه ده‌بێت , له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات, ئۆفیسى سه‌ره‌كیشیان گرتنى خانویه‌كى بهكرێیه له‌نزیك گردى پێشووى گۆڕان و كۆمپانیاى وشه‌ى ئێستا.
سنور میدیا ئه‌وه‌شى زانیوه, نه‌وه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا داوایان له‌ستافى په‌یسه‌ر و زه‌مه‌ن كردوه ئاماده‌سازى بۆ دامه‌زراندنى كه‌ناڵێكى ئاسمانى و ڕأدیۆیهكیش بكه‌ن و ته‌واوى هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ به‌ڵام ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندون هێشتا كاره‌كان ته‌واو نه‌بون و پێویسته په‌له‌ى تیانه‌كرێت تا ته‌واوى ئاماده‌سازییه‌كان ده‌خرێنه سه‌ر پشت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه میدیاكارانى ڕادیۆى گۆڕان موچه‌ى مانگى ده‌ی ساڵى ڕابردویان وه‌رنه‌گرتوه و چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێكى ڕادیۆكه بۆ پێدانى موچه‌ى مانگى ئه‌یلولیش ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و چونه‌ته لاى چه‌ند به‌رپرسێكى گۆڕان بۆ سكاڵاى حاڵى خۆیان ئه‌وانیش وتویانه دۆخى داراییان خراپه و كێ ناتوانێت به‌و شێوه‌یه ده‌وام بكات خۆى ئازاده نه‌یكات.ئێستا هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێكى ڕادیۆكه پێنج مانگ موچه‌ى له‌لاى گۆڕانه دو موچه‌ى هى ساڵى ڕابردوه و و سىێى موچهشى پاشه‌كه‌وتكراوى ساڵى 2016 یه.
هه‌وڵه‌كانى چیا‌و نما بۆ دامه‌زراندنى میدیایه‌كى زه‌به‌لاحتر له‌ئاینده‌دا كه ئێستا به‌ردى بناغه‌كه‌یان داڕشتوه دواى ئه‌وه دێیت دۆخى ئابورى گۆڕان له‌قه‌یراندایه و له‌سه‌ر زارى عه‌لى حه‌مه‌ساڵه‌ح نزیك له نه‌وه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان دوو مانگ پێش ئێستا لهچاوپێكهوتنێكى ته‌له‌فزیۆنى دا دانیپێدانا كه گۆڕان لهقهیرانێكى سه‌ختى دارایدایه و ڕاشى گه‌یاند گۆڕان پاره‌یه‌كى زۆر قه‌رزاره.
لهكاردانهوهیهكى نوێ دا له‌باره‌ى دامه‌زراندنى میدیاى نه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانه‌وه,دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌ندامى دهستلهكاركیشاوهى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پۆستێكى ئه‌كاونته‌كه‌ى دا له فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندوه,
بەڕاست کێ خاوەنی ڕاستەقینەی سایتی پەیسەرو ڕۆژنامەی زەمەنە؟ ئایا ھیچ کەلێنێکی ئیعلامی ھەیە ئەم سایت وڕۆژنامەیە پڕی بکەنەوە؟ یا تەنھا ھەبونی پارە لەلایەن خاوەندارە حەقیقیەکانی ئەم ڕۆژنامە و سایتەیە؟
ئه‌ندامه‌كه‌ى پیشوى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان ده‌شپرسێت , ئایا قەرارنەبو سەرکردەکانی گۆڕان ونەوەکانیان و نوخبەکەی، کلتورێکی سیاسی نوێی نابنەماڵەیی دابھێنن، نەوەک کوڕەکان و سەرکردەکانی ئەم بزوتنەوەیە ھاوشێوەی پارتی و یەکێتی ڕەفتاربکەن...؟
نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نها سیاسى كورد بو لهچاوپێكهوتنێكى كه‌ناڵى كه‌ى ئین ئێن دا كه مێژووه‌كه‌ى بۆ ساڵى 2011 ده‌گه‌ڕێته‌وه به توندى له‌دژى ته‌وریسى سیاسى ده‌وه‌ستێته‌وه و ڕاشى گه‌یاندوه, ئه‌وان وه‌كو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌مو جۆره تهوریسێكى سیاسى لهباوكهوه بۆ نه‌وه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و باوه‌ڕیان پێى نیه و داڕوخانى دۆخى سیاسى هه‌رێمیش ده‌به‌ستنه‌وه به‌فه‌لسه‌فه‌ى ته‌وریسى سیاسیه‌وه.
ك.ع