کۆچەر ئەکبەر
1407 جار بینراوە 4/1/2019 02:20 PM

كۆچه‌ر ئه‌كبه‌ر . دەستگیرکردنی براكه‌ى لەلایەن دژە تیرۆری یەکێتی يه‌وه‌ ئاشکرا دەکات



سنور ميديا 

به‌پێى هه‌واڵى ميديايى پارتى سەرخێڵ ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، کادیری پارتی ، لە هەفتەی ڕابردووەوە لەلایەن دژە تیرۆری یەکێتییەوە ڕفێندراوە, و برايه‌كى سه‌رخێڵ ڕايده‌گه‌يه‌نێت" کە لەسەر کێشەیەکی بچووک دۆسیەیەکی لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە هەبووە و بە کەفالەت ئازاد کراوە".

 

لەمبارەیەوە کۆچەر ئەکبەر حاجی ڕۆستەم كادرى پارتى و، برای سەرخێڵ ئەکبەر به‌ميديايى حزبه‌كه‌ى ڕاگەیاندوه‌: "لە ماوەی ڕابردوودا براکەم بەپێی ماددەی (٤٣٢) لەلایەن خزمێکمانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو و دواتر خۆی چووە دادگا و بەردەم دادوەر، دادوەر چەند ڕۆژێک دەستبەسەری کرد، دواتر بڕیاری ئازادکردنی دا، بەڵام لە ڕۆژی ئازادکردنەکەی کە دەکاتە ڕۆژی (٢٧-١٢-٢٠١٨)، پۆلیسی گەرمیان پێیانڕاگەیاندین کە سەرخێڵ لەلایەن دژە تیرۆرەوە داواکراوە و ڕۆژی دواتر کاتژمێر (٥)ی بەیانی دژەتیرۆری یەکێتی دەستگیریان کرد و بردیان بۆ سلێمانی".

 

کۆچەر ئەکبەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە پێشووتر بەھیچ شێوەیەک نە سەرخێڵی برای و نە خانەوادەکەشی ئاگاداری ئەوە نەبوون کە سەرخێڵ لەلایەن دژە تیرۆرەوە داواکراوە، جەختیشیکردەوە کە براکەی ھیچ کێشەیەکی نەبووە و ھیچ داوایەکی یاسایی دیکەی لەسەر نەبووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە ھیچ زانیارییەکیان لەبارەی سەرخێڵەوە نییە. وتیشی: "پێموانوایە کە ھۆکاری دەستگیرکردنی سەرخێڵ تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کادیرێکی پارتی و لە بنەماڵەیەکی پارتییە".

 

ئەوەشی نەشاردەوە کە هەرچەندە بەرپرسانی یەکێتی چەند جارێک بەڵێنیان داوە کە سەرخێڵ ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ئازاد بکەن، بەڵام بێ ئەنجام بووە. ڕاشیگەیاند، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئازادکردنی براکەی لەسەر ھێڵە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure