سنور ميديا
506 جار بینراوە 4/1/2019 01:40 PM

ئەمریكا بەكشانەوە لەسوریا "فێڵ" لەروسیا دەكات



سنور ميديا 

فەرماندەیەكی خانەنشینی سوپای ئەمریكا، بریاری كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لەسوریا، بە "هەنگاوێكی زیرەكانە" ناودەبات‌و ئاشكراشیكرد، كە ئەو هەنگاوە "فێڵ"ە لەروسیا.

 

ئەو فەرماندەیە، كە پلەی عەقیدی هەبووەو ناوی دۆگلاس ماكگریگۆرە، قسەی بۆ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی كردووەو رایگەیاندووە، هەنگاوەكەی ئەمریكا دەبێتە هۆی تێكدانی پەیوەندییەكانی روسیا لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لەسوریا.

 

دۆگلاس ماكگریگۆر راشیگەیاندووە، كە تێكچوونی پەیوەندی نێوان روسیاو هاوپەیمانەكانی سوودی بۆ ئەمریكا دەبێت، بۆیە بریاری پاشەكشەكە بریارێكی بەجێیەو پێویستە پشتگیری بكرێت.

 

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا نۆزدەی مانگی رابردوو بریاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەسوریا دەركرد، كە چوار ساڵە لەو وڵاتە بۆ شەری داعش جێگیركراون، كە ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure