هێزه‌كانى ئه‌مريكا
351 جار بینراوە 4/1/2019 01:34 PM

بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانەوە دەکشێنەوە



سنور ميديا 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزوور ڕایگەیاند، بەشێک لەهێزەکانی ئەمریکا لە سوریا لە ڕێگەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکشێنەوە.

 

ئاژانسی ئەڵمانی دی بی ئای لە زاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزوور بڵاویکردەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە (٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) بەشێک لەهێزەکانی ئەمەریکا کە پێشتر لە سوریا جێگیربوون و بەرەو ناوچەکانی هەرێمی کورستان جوڵەیان کردووە.

 

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەو هێزەی ئەمریکا نزیکەی سەد ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە بووە تابلۆی عێراقیان لەسەربووە و لەناو بارهەڵگرەکانیشدا کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی سەربازیان هەبووە لەگەڵ کۆمەڵێک کەرەستەی ئەندازیاری و سەربازی لە ناوچەکانی دەوروبەری دێرەزوور بوونە.

 

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕونکردوەتەوە، ئەو هێزەی دەکشێنەوە بەهاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) دەبێت بەرەو دەروازەی سنوری سیمێلکا لە پارێزگای حەسەکە کە دەکەوێتە نێوان رۆژئاوا و باشوری کوردستانەوە جوڵەیان پێکراوە.

 

لای خۆشیەوە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەوان هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە کشانەوە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە نیە.

 

ئەمەش دوای ئەوە هات ڕۆژی( ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فەرمانیکرد بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوخۆی سوریا کە ژمارەیان دوو هەزار سەربازە.

 

ئەو بڕیارەش کاردانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی سوریا بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە تا ئێستا مەترسیی چەکدارانی داعشیان لەسەرە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure