مایك پۆمپیۆ
420 جار بینراوە 4/1/2019 12:30 PM

ئەمریكا بۆ هێرشنەكردنە سەر هێزە كوردییەكان په‌يامێك ده‌داته‌ لەتوركیا



سنور ميديا 

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەئاشكراكردنی وردەكاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا خۆی دوورخستەوە رایگەیاند، بۆ كشانەوەی هێزەكانیشیان دڵنیاییان لەتوركیا دەوێت بۆ ئەوەی هێرش نەكەنە سەر هێزە كوردییەكان.

 

مایك پۆمپیۆ، لەگەڵ جەختكردنەوەی لەوەی سەربازەكانیان لەسووریا دەكشێنەوە راشیگەیاند "گومانی تێدا نییە لەسوریا دەكشێینەوەو بۆ ئەوەش كاتمان دیاریكردووە".

 

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا نۆزدەی مانگی رابردوو شكستی داعشی لە سوریا ڕەگەیاند و وتی: 2000 سەربازی خۆی لەو وڵاتە پاشەكشێ پێدەكات، كە ئەمەش لەكاتێكدابوو، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا هەڕەشەی ئەوەی كردبوو، دەیەوێت هێرش بۆ سەر هێزە كوردییەكانی هاوپەیمانی ئەمریكا لەو ناوچەیەدا ببات.

 

پۆمپیۆ، هەروەها لەبارەی ئاوا هەڵوێستێكی توركیا لەم كۆتایانەشدا رایگەیاند حكومەتی ئەمریكا پاش دەرچوونیشی لەسووریا دەبێت ئەو دڵنییاییە لادروست ببێت، كە هێزەكانی توركیا شەڕ بەهێزە كوردییەكان نافرۆشن.

 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەش، كە ئەمشێوازی دەرچوونەی ئەمریكا لەسووریا سەركەوتن بۆ ئێران و ڕوسیا بەهەژمار دێت، ئەو رایگەیاند "كاروانی ڕووبەڕووبوونەوەكانمان لەگەڵ ئێران بەردەوامی دەبێت و وەستانی نابێت".

 

پۆمپیۆ جەختیكردەوە، سەرۆك ترامپ ئەوەشی دیاریكردووە، ئۆپەڕاسیۆنی دژە داعش بەردەوامی دەبێت، "ئێمەش دەبێت دڵنیایی ئەوەمان پێبگات، ئەوكارانەی كە بۆ سەقامگیری لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستن، ئەنجامیان بدەین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure