سنور ميديا
85 جار بینراوە 4/1/2019 12:10 AM

وردەکاری چالاکی و ڕووبەڕوبوونەوەکانی شەڕڤانانی یه‌په‌گه‌ لە ڕۆژئاوای کوردستان لەساڵی ٢٠١٨



سنور ميديا 

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ و ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی ئاشکرا کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردوە، کە زۆربەیان پەیوەندیان بە داعش و دەوڵەتی تورکەوە هەیە.


ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه بەم شێوەیەیە‌:


ئه‌مڕۆ به‌رخۆدانه‌که‌مان بووه‌ته‌ شه‌ڕێکی گه‌وره‌ که‌ سه‌دان شه‌ڕڤانی ئینته‌رناسیۆنالی له‌خۆگرتووه،‌ که‌ به‌ به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان خۆیان پڕچه‌ک کردووه‌ و بووه‌ته‌ میراتی هاوژیانی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ باکووری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان. ساڵی ٢٠١٨ش بوو به‌ ساڵێک که‌ ئه‌م تێکۆشینه‌ ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و به‌ره‌وپێش چوو، له‌ کاتێکدا داعش له‌ به‌رده‌م له‌ناوچوونه‌، له‌ به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی داگیرکه‌ر، تێکۆشینی گه‌لانی ڕێکخراو ده‌بێته‌ وه‌ڵام. ئێمه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م تێکۆشانه‌ به‌ هه‌موو ورده‌کارییه‌کانییه‌وه‌ بۆ گه‌له‌که‌مان و ڕای گشتی ئاشکرا ده‌که‌ین:


١. ئاماری گشتیی قۆناغی یه‌که‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین که‌ له‌نێوان ٢٠ی کانوونی دووه‌م و ١٨ی مارس به‌ڕێوه‌چوو، وه‌هایه‌:
- هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی دوژمن: ١٠٩٨
- هێرشه‌کانی دوژمن به‌ چه‌کی قورس: له‌نێوان ٣٥٧٧-٤٠٠٠
- ژماره‌ی چالاکییه‌کانی هێزه‌کانی ئێمه‌: ٩٠٠
- ژماره‌ی ئه‌و چالاکییانه‌ی ئه‌نجامه‌کانیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌: ١٧٦
- ٢ کۆپته‌ر، ٢ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان (١درۆن، ١ بایراکتار)، ١٢٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی (تانک، پانزێر، زرێپۆش...هتد)، ٢ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنراون.
- گورز له‌ ٣٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی (تانک، پانزێر، زرێپۆش...هتد) دراوه‌.
- ژماره‌ی ئه‌و سیڤیلانه‌ی کوژراون: ٢٢٤ (له‌نێویاندا ٥١ منداڵ و ٤٢ ژن هه‌ن).
- ژماره‌ی ئه‌و سیڤیلانه‌ی بریندار بوون: ٦٥٠ (له‌نێویاندا ٨٧ منداڵ و ٩٣ ژن هه‌ن).
- ژماره‌ی کوژراوانی دوژمن له‌ ئه‌نجامی چالاکییه‌کاندا: ٢٤٢٢
- له‌ ئه‌نجامی چالاکییه‌کانی ئێمه‌ و هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی دوژمندا، ٥٤٤ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون.
٢. ئاماری گشتیی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین که‌ له‌ ١٨ی مارس-ه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد، وه‌هایه‌:
- هێزه‌کانمان له‌ عه‌فرین دژی داگیرکاریی تورکیا و گرووپه‌چه‌کدارەکانی ١٤٧ چالاکیی جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه.
- ٣٥٠ داگیرکه‌ر کوژراون (له‌نێویاندا ٦ ئه‌فسه‌ر و ٥٩ سه‌ربازی تورک، ٨ سه‌رچەکدار و ٢٨٥ چەکدارهه‌ن).
- له‌ ئه‌نجامی چالاکییه‌کانی هێزه‌کانماندا ١٧١ چەکدار بریندار بوون (له‌نێویاندا ١٨ سه‌ربازی تورک و ١٥٣ چەکدار هه‌ن).
- له‌ ئه‌نجامی چالاکییه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌ر ١٨ چه‌کی کڵاشینکۆف له‌ جۆری «AK-47»، چه‌کێکی «MG-3»، ٢ ده‌مانچه‌ و زۆر به‌ڵگه‌ی سه‌ربازیدا گیراوه‌.
- له‌ ئه‌نجامی چالاکیی هێزه‌کانماندا ٣٦ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، تانکێکی جۆری «T55»، پانزێرێک، پیکابێک و ماتۆڕسکیلێک تێکشکێنراون. بنکه‌یه‌ک وێران کراوه‌ و گورز له‌ ٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش دراوه‌.
- ئه‌نجامی ٥ چالاکی ڕوون نه‌بوویه‌وه‌.
- سوپای تورکی داگیرکه‌ر، به‌ به‌شداریی هه‌زاران چەکداری به‌ هاوکاری فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کان و فڕۆکه‌ی سیخووڕی ١٣ جار ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفره‌وانی له‌ عه‌فرین ئه‌نجام داوه‌. له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا هیچ ئه‌نجامێکی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ و ناچار بووه‌ پاشه‌کشه‌ بکات.
- له‌ ئه‌نجامی چالاکییه‌کانی ئێمه‌ و هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکی داگیرکه‌ردا، ٥٦ شه‌ڕڤان (١٦یان شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه‌ن)، شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانێکمان بریندار بوو، شه‌ڕڤانێکی دیکه‌ش به‌ دیل که‌وتووه‌ته‌ ده‌ستی دوژمن.
٣. هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک
به‌درێژایی ساڵی ٢٠١٨، سوپای تورکی داگیرکه‌ر له‌سه‌ر سنووری ڕۆژاڤا و باکووری کوردستان به‌ هه‌موو جۆرێک هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌کانی ئێمه‌ و ناوچه‌ سیڤیلنشینه‌کانی سه‌ر سنوور. ورده‌کاری ئه‌و هێرشانه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
- سوپای تورکی داگیرکه‌ر ٥٣ جار هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌کانی ئێمه‌ و هاوڵاتییانی سیڤیل.
- له‌و هێرشانه‌دا ١٣ سیڤیل بریندار بوون که‌ له‌نێویاندا ٣ منداڵ هه‌بوون، هه‌روه‌ها سیڤیل کوژراون که‌ یه‌کێکیان منداڵه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر سنوور به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ٢ منداڵ کوژراون.
- هێزه‌کانمان له‌ چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی ڕه‌وادا وه‌ڵامی هێرشه‌کانیان داوه‌ته‌وه‌‌ و له‌ ئه‌نجامی چالاکییه‌کاندا ٢ سه‌رباز کوژراون.
- له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌کاندا ئه‌ندامێکی هێزی سه‌نادید، ٢ ئه‌ندامی هێزی ئه‌رکی خۆپاراستن و ٢ خه‌باتکاری ڕاگه‌یاندن بریندار بوون.
- فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان (درۆن) له‌ کۆبانێ که‌وتووه‌ته‌ ده‌ستی هێزه‌کانمان.
٤. هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به‌ داعش
به‌ درێژایی ساڵ، یه‌کینه‌کانی دژه‌تێرۆ (.Y.A.T) ٤٥ هه‌ڵمه‌ت و تیمه‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌ تایبه‌ته‌کان ٥٩٠ هه‌ڵمه‌ت-یان له‌ دژی داعش و چه‌ند شانه‌یه‌کی شاراوه‌ ئه‌نجام داوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ئه‌نجام دراون:
- ١٠٧ ئه‌ندامی داعش که‌ ٥یان بیانین ده‌ستگیر کراون.
- ٢ سه‌رچەکدار و ٢٠٢ چەکداری داعش داعش و ٣١ی چه‌ته‌ی دیکه‌ که‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌ خۆیان شاردبوویه‌وه‌ و ئاماده‌کارییان بۆ هێرش ده‌کرد، کوژراون.
- ١٦١ چه‌کداری داعش له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌کاندا بریندار بوون.
- ٥٥ هه‌وڵی هێرشکردن پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه‌.
- ٦ ژنی ئێزدی و منداڵێک که‌ له‌ لایه‌ن چه‌کدارەکانی داعشه‌وه‌ ڕفێنرابوون، ڕزگار کراون.
- ٢٥ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێک تێکشکێنراون، هه‌روه‌ها گورز له‌ ٨ ئۆتۆمبێلی دیکه‌ دراوه‌.
- له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌کانی یه‌کینه‌کانی ئێمه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌م که‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییانه‌ی چه‌ته‌کاندا گیراوه‌: ١٢ کیسه‌ ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی که‌ بۆ هێرشی بۆمبی ئاماده‌ ده‌کران، ١٣٤٥ مین، ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، ٣٥ مووشه‌ک، ٣ فیشه‌کی تانک، ١١ هاوه‌ن و گوله‌کانی، ١٢٦ ڕۆکێتی چه‌کی ئێس پی جی-٩، ٥٧٥ کڵاشینکۆفی جۆری «AK-47»، ٣ چه‌کی لاڤ و ٢ ڕۆکێتی، ٣ چه‌کی دۆشکه‌ی ١٢.٥ و ٦ سندووق فیشه‌کی، ٦ چه‌کی دۆشکه‌ی ١٤.٥ و ١٨٣ قتووی فیشه‌کی، ٨ قتووی فیشه‌کی چه‌کی ئه‌ی فۆر (A4)، ٦ بۆمبهاوێژ، ٤٠ چه‌کی بی که‌ی سی، ١٢ چه‌کی قه‌ناس، ١٥ چه‌کی جی٣، ١٧ چه‌کی م١٦، ٢٧ چه‌کی ئاڕ پی جی و ٢٦٧ ڕۆکێتی، ١٠٠٤ بۆمبی ده‌ستی، ١٢١ تاخمی ته‌قه‌مه‌نی، ٢ دووربینی شه‌و، ٥ دووربینی ڕۆژ، ١١ ده‌مانچه‌ و فیشه‌کی، ٤ ده‌سته‌وانه‌، ١٩ ته‌له‌فۆن و زۆر به‌ڵگه‌نامه‌.
٥. ساڵی ٢٠١٨ به‌ به‌رخۆدان تێپه‌ڕی
٢٠١٨ ساڵێک بوو که‌ شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی عه‌فرین، دێره‌زۆر و زۆر ناوچه‌ی باکووری سووریا و ڕۆژاڤا دژی داگیرکه‌ران تێکۆشانێکی بێ وێنه‌یان تێدا کرد. ساڵێکی وه‌هایه‌‌ که‌ داستانی قاره‌مانه‌تیی بێ وێنه‌ی تێدا تۆمار کراوه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ بووه‌ به‌ ساڵێکی مێژوویی:
له‌ چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌که‌م و دووهه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فریندا ٦٠٠ شه‌ڕڤان، له‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ٢٠١ شه‌ڕڤان، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوی هاتووچۆ و ڕووداوه‌کانی دیکه‌دا ٦١ شه‌ڕڤان، له‌ ئه‌نجامی نه‌خۆشی قورس و جه‌ڵته‌ی دڵدا ٢٠ شه‌ڕڤان، له‌ هه‌ڵمه‌تی پاککردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی چه‌ته‌کانی داعش له‌ ڕه‌قا ٧ شه‌ڕڤان و له‌ ئه‌نجامی هێرشی سوپای تورکی داگیرکه‌ر له‌سه‌ر سنوور ٥ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون. به‌ درێژایی ساڵ ٨٩٤ شه‌ڕڤانمان چوونه‌ته‌ کاروانی نه‌مران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure