سنور ميديا
265 جار بینراوە 3/1/2019 05:12 PM

به‌رهه‌م صاڵح و ئه‌ردۆگان په‌يامى خۆيان پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ توركیا رایگه‌یاند، هاتوون تا په‌یامی دۆستایه‌تی و برایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش به‌توركیای برا رابگه‌یه‌نن، سه‌رۆك كۆماری توركیاش رایگه‌یاند، رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كانی وه‌ك داعش و په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر توركیا و عیراقیش.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حكومی گه‌یشته‌ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.

 

له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌ پێوازی لێكراو پاشان كۆبوونه‌وه‌.

 

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، پەکەکە و فەتۆ ھەڕەشە لەسەر تورکیا و عیراق-یش دروست دەکەن، لە گرنگی بەیەکەوە کارکردن تێدەگەین بۆ بەدیھێنانی سەرکەوتن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".

 

وتیشی: "لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا لەگەڵ عیراق، ساڵی 2013 بە 16 ملیار دۆلار ژمارەی پێوانەییمان شکاند بوو، دەڵێم با بگەینەوە ئەو ئاستە و تەنانەت بیکەینە 20 ملیار دۆلار".

 

لای خۆیه‌وه‌ بەرھەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند: "ھاتووین تا پەیامی دۆستایەتی و برایەتی و ھەماھەنگی ھاوبەش لە ھەموو بوارێکدا بە تورکیای برا بگەیەنین".

 

بەرھەم ساڵح وتیشی: "چاوەڕوانی ھاریکاری تورکیاین لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی عیراق کە لە تیرۆر رزگارکراون".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure