عه‌بادى
701 جار بینراوە 1/1/2019 12:55 PM

هێزێكی سەربازی حەیدەر عەبادی و هاوسەرەكەی دەستگیردەكەن



سنور ميديا 

هێزێكى سه‌ربازى عێراقى شه‌وى رابردوو دووشه‌ممه‌ 31ى كانونی یه‌كه‌م، له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا-ی پایته‌خت هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى حه‌یدره‌ عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى عێراق و بۆ ماوه‌یه‌ك خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ به‌ر له‌وه‌ى هێزه‌كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ى بچێته‌ده‌ر و دواتریش خانووه‌كه‌یان پێ چۆڵكردوون.

 

عه‌لی سنێد ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی-ه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازییه‌ له‌پاش ماوه‌یه‌ك له‌ به‌جێهێشتنى ماڵى حه‌یده‌ر عه‌بادى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و پێیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و خانووه‌ چۆڵ بكات كه‌ تیایدایه‌".

 

به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵى سكاى نیوز له‌پاش ئه‌و داوایه‌ عه‌بادى و هاوسه‌ره‌كه‌ى چوونه‌ته‌ كۆشكى سیندیباد و شه‌ویان له‌وێ به‌ڕێكردووه‌.

 

به‌وته‌ى عه‌لى سنێد هۆكارى هه‌ڵكوتانى سه‌ر ماڵه‌كه‌ى عه‌بادى ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌و خانووه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نیشته‌جێبوون، به‌ڵام دیدارى سیاسى تیایدا ئه‌نجامدراوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure